Toze Toze

بۆم بڵێ تۆزە تۆزە
هەوری لە ملان ئاڵۆزە
بۆم بڵێ تۆزە تۆزە
هەوری لە ملان ئاڵۆزە
باسکم وە ژوور سەری دا
جە هەمدەم دەشکێ گۆزە
لە بەر بەدکار ناوێرم لێی کەم جەژنە پیرۆزە
وەرە دەستم دە ستۆ کە، بەو گەرما و تەپ و تۆزە
ئاوری لە من بەرداوە خالیشی لێ پیرۆزە
بەژن ڕێکی وەکوو تۆ، لە هیچ کوێ نەبینراوە
زوڵفت چنووری کاوان، بێ باران سەوز کراوە
برۆت مانگی یەک شەوە، چۆن وا جوان چەمێنراوە
ڕوومەت بەفری گمۆیە، خوێناوی پیا ڕژاوە
چاوت پیاڵەی مەستانە، شەڕابی تێکراوە
برژانگت وێنەی پەیکان، ڕاست و تیژ دادراوە
جووتە لێوی قەیتانت لە سەر یەک دانراوە
دەعنت وەکوو مرواری، بە وردی ڕیز کراوە
ڕوومەت بەفری گمۆیە، خوێناوی پیا ڕژاوە
چاوت پیاڵەی مەستانە، شەڕابی تێکراوە
بۆم بڵێ تۆزە تۆزە
هەوری لە ملان ئاڵۆزە
بۆم بڵێ تۆزە تۆزە
هەوری لە ملان ئاڵۆزە
باسکم وە ژوور سەری دا
جە هەمدەم دەشکێ گۆزە
لە بەر بەدکار ناوێرم، لێی کەم جەژنە پیرۆزە
وەرم دەستم دە ستۆ کە، بەو گەرما و تەپ و تۆزە
ئاوری لە من بەرداوە، خالیشی لێ پیرۆزە



Credits
Writer(s): Adnan Karim Rashed
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link