Keras Korda

کراس کودەری ئاوریشم
ئاخی سەختیت بۆ هەڵکێشم
کچێ بەخوا سوێندت دەدەم
ساتێ وەرە لات دانیشم
وەرە وەرە لە بەرامبەرم ساتێ دانیشە
رۆژی دوو جار بۆچ ئەتۆرێی کردوتە بە پیشە
رۆژی دوو جار بۆچ ئەتۆرێی کردوتە بە پیشە

کراس کودەری ئاوریشم
ئاخی سەختیت بۆ هەڵکێشم
کراس کودەری ئاوریشم
ئاخی سەختیت بۆ هەڵکێشم
وەرە وەرە لە بەرامبەرم ساتێ دانیشە
رۆژی دوو جار بۆچ ئەتۆرێی کردوتە بە پیشە
. .
کراسەکەت چیتی مۆرە
تۆزێ هەڵیکە زۆر شۆڕە
دڵدار دڵێکی دا بە تۆ
توخوا چاو جوان دڵ مەگۆڕە
وەرە وەرە بەر پەنجەرە گیلگیلەداری
خۆم ئەبم بە میوانت چاو جوان ناسک و نازداری
خۆم ئەبم بە میوانت چاو جوان ناسک و نازداری

کراسەکەت چیتی مۆرە
تۆزێ هەڵیکە زۆر شۆڕە
کراسەکەت چیتی مۆرە
تۆزێ هەڵیکە زۆر شۆڕە
وەرە وەرە بەر پەنجەرە گیلگیلەداری
خۆم ئەبم بە میوانت چاو جوان ناسک و نازداری
. .
کراسەکەت کەتان چینە موبارەکت بێ شیرینە
لەسەر چی لە من تۆراوی
رەحمەت بێ بەسیە ئەم قینە
وەرە وەرە توخوا وەرە ئەی شۆخی دڵدار
من فیدای باڵای بەرزتم ڕۆژی دوسەد جار
من فیدای باڵای بەرزتم ڕۆژی دوسەد جار

کراسەکەت کەتان چینە موبارەکت بێ شیرینە
کراسەکەت کەتان چینە موبارەکت بێ شیرینە
وەرە وەرە توخوا وەرە ئەی شۆخی دڵدار
من فیدای باڵای بەرزتم ڕۆژی دوسەد جار



Credits
Writer(s): Tavangar Tavangar
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link