Meygêr

وەرە مەیگێڕ دەمەوێ ئەم
شەو خەمی دڵ کەم کەم
لوزەوم بەردە سەرێ
نامەوێ جورعەی کەم کەم
وەرە مەیگێڕ دەمەوێ ئەم
شەو خەمی دڵ کەم کەم
تەشەنا بۆتەوە ناسۆری دەروونم دیسان
زامی کۆنە و بە مەیی کۆنی دەبێ مەڵهەم کەم
تەشەنا بۆتەوە ناسۆری دەروونم دیسان
زامی کۆنە و بە مەیی کۆنی دەبێ مەڵهەم کەم

مشت و ماڵی دەوێ، ئاوێنەی ژەنگاوی خەیاڵ
مەست و گێژم کە، هەتا گاڵە بە جامی جەم کەم
ئێستا بۆ چاری خەمم، گۆشەیی مەیخانەیە جێم
من کە ڕۆژێک دەمەویست، میللەتەکەم بێ خەم کەم
ئێستا بۆ چاری خەمم، گۆشەیی مەیخانەیە جێم
من کە ڕۆژێک دەمەویست، میللەتەکەم بێ خەم کەم

چۆن نەبەم بۆ مەی و مەیخانە، پەنا تێگەییوم
لەم وڵاتە هەموو شت زۆرە بەنی ئادەم کەم
پیر و زوڕهام و ئێستاش دڵەکەم هەر دەیەوێ
سەر و ماڵم بە فیدای خاڵ و خەت و پەرچەم کەم
پیر و زوڕهام و ئێستاش دڵەکەم هەر دەیەوێ
سەر و ماڵم بە فیدای خاڵ و خەت و پەرچەم کەم



Credits
Writer(s): Adnan Karim Rashed
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link