Hewalpirsî

چۆنی قامەتی چەماو چۆنی ترسی نەشکاو چۆنی شەهامەتی نەماو

چۆنی ناوک بڕاو بە دەسبە دیلی ژیانی ماشینی لە سەرەتا تا نەتیجە تاڵ
چۆنی دەسکاری شاری هێزی کار بە جل و گەردن
شوێنێ هەوساری باریک ڕێسی لارەمل
چۆنی ڕەش و ڕوت چۆنی لەت و کوت ها
چۆنی ئەی ئەوەی کە تۆخمی ڕاس و چەپو جوتە
چاوەڕوانی ساڕیژی برین
ئینتیزاری بێ سەمەری ئامێزی فریب
سێسەو شەس و پەنج عەزابی داهاتوو پیرۆز بێ
لەو سەربە ئەژنۆەی کە هەڵمەتی پار هێزی بڕی
هاڕەی ئەسیری نەزانینی بەکرێگیراوی گەنمی باندەسیو
ئاماری مەنفی بۆ جاری چەندمی دابەزیو
تۆ بوونت بانگەوازی ئاوێنەی عیبرەتی عاڵەمە
بە شێوەی ژیانی تۆیە کە خەیاڵی کەپیتاڵ جەمە
پات کە خستە دەرۆ لە ماڵۆ یانی کەوتی مەیان مین
دەس بە سەرۆ بڵێ بەڵکوو چاوەڕوانی نەوت بین ئەی ئامین
دوگمەی کۆکی ڕۆژی کاریت لێدراوۆ ڕاپەڕیت لە خەو
چۆنی سەعات حەوتی بەیانی؟
خەوت زڕاوە نا؟ سوکنایی لەخەوی شەوت بڕاوە نا؟
بە پاکەت خەریکی لەو سیگارەی ئەکێشی کە
هەتا دوێکە بە ڕەفێقەکانت ئەتوت خراوە نا؟
خەمێ ها لە دڵتا بەقەد تەواوی داستانانە نەوتراوەکان
لەبەر چی گەڵووت دڕاوە ها؟
ئەڵێ ماڵ و حاڵ و کاری باش کەم باسی کە نەمدی
دڵم پڕ ترە لە خەمنامەکانی عەباسی کەمەندی
جوانیمان بە هیوای گەشتن بە ئاواتەکان بە گا درا
چەن ساڵی تر سەربازی تەمەن بین؟
ناڵێم دەسبەتاڵ بی بۆ سەر سفرەت بەرق و نەوت بێنن
بەڵام قەناعەت ئەوە نییە لاڵ بی حەقو فەوتێنن
چون بووی بە سنوری بەختەوەری و بەدبەختی بەرزەخ
خۆڕاگری ژیری باری مەینەتی سەرسەخت
مەدرەسە نان و یارانە سەربازی بەنزین و گۆشتی کەر
ناوی هەرکامی هات وتیان یاڵا بڕۆ سەر سەف
باسی بەشەریەت نە نەتەوەس نە ئاڵا شەرت
ئەوەسە بزانی ڕەفتارت تەک سەندرۆمی داون چۆنە
لەویا سەمەرەی زەحمەتی ناو نەبوونی جەکسۆن و تایسۆنە
شەڕی عەوامیشی کۆلیە فرۆشی بۆ ئەندرۆید و ئایفۆنە
لە عەفرین و لیبی خەو بە هیوای زینوومانە
دین و ئیمانە ئاو بۆ مناڵ ئەفریقا ئەڵێ تینومانە
دڵت خۆشە لای خۆمانۆ بەفری باشو بو نە؟
کێشە قووڵترە چون ئێرە ئەفریقای شعورە
کاتێ حەق و ناحەق تێکەڵی قەسەم و قورئانی دیسان
ئەگەڕێیتۆ بۆ دەورانی بە سەرپەنجە خۆلاندن ئینسان
ئادۆڵف هیتلێری دەورانی خۆیە کەسێ کە پێت
ئەسەلمێنێ چارەسەری کێشە یانی کۆلاندنی زام
بۆ چاوی باز بازیە بازێ باس وەکو باسی داهاتوو
مەرج ئەبەسێ حەق ناشێ بە مەرگ عەوەز کرێ
مەحاڵە لە ڕەپ وەڕەز بێ لە شەڕگە و لە جەنگ وەڕەز بێ
دوژمنی تۆ خۆتی شەڕ تەواوە تا کوێر چەک بە دەس بێ
هەسە سەرپێ سەرو بێنە دەرۆ لە پشتی گوشی
ڕەسانە و ڕووداوەکان درووس کران بۆ داپۆشین پەن
هەسە سەرپێ شێرەی مێشکی گشتی گوشی
حەق بێ تیڤی باسی ناکا خامۆشی کەن
دەروونت دەرمان خۆر ئەکا فێرت ئەکا لە دەوا ترسی
لەم لا لە مۆعتادی دژ بە گۆڵ هەواڵی مەواد پرسی
لەم لا لە خانە تیمی دا چێتە سەرۆ سەواد جنسی
یانی وتم چۆنی بەگومانت قسەکانم ""هەواڵپرسین"" ؟
بە کەم ڕازیت داوی قەناعەتە ڕێی سادەس ڕەحمە
بۆ زۆری زاڵم گەمەجاڕێ نییە باندەس ئەحمەق
هەواڵی زۆر ما بیپرسم وەخت نەکرا تا لە بیرم نەچووە بڵێم
چۆنی دەڵاڵی مادەر قەحبە

چڵکی دەس بەشەری کرد بە گورگی هار
هەرساڵ ئێژم سەد ڕەحمەت بە کوردی پار
خۆت بە لە خەو بە لەقە و فەلاقە هەڵ نەسی

کەس بە چەپیشی نییە ئینسانێ بۆ مەبەستی
هۆتێلێ دو لە سێ میتری بوتونی بوە بە نسیب
هەناسە چنیاوین ڕۆژی بەدەم کەس درۆ نەبەسین
کەی گەرەکمانە قبووڵ کەین چەن کەسیف و خۆپەرستین
وەختێ تێینە دەم گشتمان بۆ خۆمان "یونسکۆ"یێکن
هەڵبەتە بەرلەوە بێتە وەسەت پای ڕیاڵ و پای دۆلار
بۆ مەنفەعەتو تا ئاخر قەترەی خوێنی دۆس و
بێگانەت ئەمژیت و نایێت بای خیاڵو "" بایپۆلار""
ئەونە وتیان لاقت ڕاکێشە تا ئەم کاول بوە پڕ بو لە هەزارپا
هێشتا جوێن ئەدەی بەوەی کە خۆشیە بێژن هەزارجار؟
سەرو لە حەق دەرناچێ شارەزا بە قەتران سگار قەرزاربار
باشترە بڵیم نەزانکار ژینی بێ سەمەر خاکەلێوە تا بەفرانبار
١٠ بە پەستی تێپەڕ بو نزیکی ڕەشەمەس نە؟
سەرسووکی سووکەسەری تێرێ کاتی ڕەشەمەسە
سەر قەبری خاڵی لە مردوو ئەبێ چەن جار چی بەسە شیوەن؟
بۆچی ئەونە توڕەی چیت لێ داوە داشی هەجنەت دیوە؟
تۆیش خۆت بە لە باری بێعاری بولبولی نەغمە
خوانیش ملکەچی عەیش و نۆشی حاجی حەج نەدیوە
لە بۆگەنی ژین چی دەسکەتتە جز نەوت؟
پێکەنینی زۆریت نەسرەوت لە ترس خەوت
دیندار بە قاتڵ ئەزانیت و ناپرسی لە خۆت
چیان جێبەجێ کرد ڕێگەی دز کەوتە مزگەوت
خۆدا نوێژی ئالودە بە ڕیای کەسی نەگەرەک تا
ئێستا دڵی ژەنگاوی گەشتوە بە شایتمان بە چی دین؟
دورەوڵاتی پیرت ئەکات و تیا ئەشکیتۆ بەڵام
دەردی لەناوبەر ئەوەسە لە سک دایکتا غەریب بی
بۆیێ کڕنۆش برا درۆش درا
سفر و یەک ڕژاوە لە ناو بازاڕی فرۆشتنا
فەرقێ ناکا چە برا بێ چە خۆت چە لاشە چە گرانفرۆشی
فەقیر هەتاوی نەبوو کەلاوەی بە چرا درەوشی
بە خێر بیت خێر ببینی خێرە ئینشەڵا
خێرات کە خێر بێتە سەر ڕێت قسەکانت نەرخی بە زێڕ
بەڵام تۆ خێر بۆ خۆت ئەەکەی منیش شەڕ ئەفرۆشم پێت
ژیان کە باری لار بێ چۆن ئەگەڕێ چەرخی بە خێر؟!
جەنابی پشت مێز
لەگەڵ تۆمە تۆیێ کە ڕیشەت کردوە لەو پشتۆ خەریک هەڵسوکەوتی هەشت ساڵ
تەختی گەرم و نەرمی تۆ چی ئەزانێ لە دڵی مناڵی
کار و کێشانە و دەسماڵ و سەرد و گەرمی ئەسفاڵت
جەنابی پشت مێز
ئاسەواری تاسەباری من زینووبەچاڵ نەبوو و زانی
دەردی چۆنە ژینۆساید هەرچی جۆر بە ژین ئۆسای لە دین ئۆسای
کە لەناو بیابانا وادەی باران ئەدەیت و نازانی خەرجی زۆرە پیرۆزباییت
گۆڕانکاری تەلەفات ئەدا
من لۆمە مەکە لەبەر ئەمە کە کەلەمە کەلەلات ئەخا
بیرت نەچێ پایەکارت لەنگ بێت ژێر و پشتو
خاڵی ئەبێت و کارمای کاری بەپەلە دات ئەخا
درۆی دوهەم بۆ داپۆشاندنی درۆی ئەوەڵ سێهەمیت نەدابێ قەوڵت ئەکەن
جیهانی ئەوەڵ، دوهەم و سێهەم فەرقێ ناکا
جنسی درۆکان یەکێکە فیلمە شەڕی دەوڵەتەکان
بۆیێ ناوەکان ترس ئەخەنە دڵ
شیرین کەلامەکان زۆرتر لە داوەکان ترس ئەخەنە دڵ
پێم ئەڵێن لە وڵاتی کوێرانا تۆێش دەس بگرە سەر چاوتۆ
سەد ئەمان کە لەناو ئەم سێبەرا چاوەکان ترس ئەخەنە دڵ
پێش ئەیێت لە خۆت ئەپرسی
بیسی تر بە مناڵت ئەڵێی ڕۆڵە برسیت!؟
گەڵاوەریوەکان هێشتا خەڵتانی خوێن و خاکن؟
تۆ چی تۆ لە بیابانی چۆڵ ئەترسی؟
بیر ئەکەیتۆ بەم قسانە کە هیچی بێ دەلیل نەبوو
بییر ئەکەیتۆ نازانی تاوانی چی ئەدەیتۆ
ئیمڕۆ قازی دەرونت بە بۆ مێشکت پێشەوا بی

چون دەردێ گەورەتر نییە لە دەردی بێسەوادی

چڵکی دەس بەشەری کرد بە گورگی هار
هەرساڵ ئێژم سەد ڕەحمەت بە کوردی پار
خۆت بە لە خەو بە لەقە و فەلاقە هەڵ نەسی



Credits
Writer(s): Milad Hannibal
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link