Birit Dekem

بیرت ئەکەم بیرم ئەکەی
خەمت ئەخۆم خەمم ئەخۆی
ئەم دورییە نەبڕایەوە
ئەوا تەمەنمان ھەمووی ڕۆی

وەرە با پرچت شانە کەم
با کل بدەم لە چاوانت
وا بڕیار بوو ئاھەنگ ساز کەین
نەک شیوەنی دابڕانت

وا بڕیار بوو ئاھەنگ ساز کەین
نەک شیوەنی دابڕانت

. .

ڕووناکی ماڵە چۆڵەکەم
تەنھا تیشکی یەک مۆمێکە
ھەڵبەست و گۆرانی شەوم
تەنیا بۆ تۆ و بۆ عەشقێکە
ھەڵبەست و گۆرانی شەوم
تەنیا بۆ تۆ و بۆ عەشقێکە
ھەڵبەست و گۆرانی شەوم
تەنیا بۆ تۆ و بۆ عەشقێکە

بیرت ئەکەم بیرم ئەکەی
خەمت ئەخۆم خەمم ئەخۆی
ئەم دورییە نەبڕایەوە
ئەوا تەمەنمان ھەمووی ڕۆی

کەی دێی بەردەگای ماڵەکەم
چاوەڕێی ھەنگاوەکانتە
کەی دێی ژوورە تاریکەکەم
شەیدای تیشکی چاوەکانتە

کەی دێی ژوورە تاریکەکەم
شەیدای تیشکی چاوەکانتە

کەی دێی ژوورە تاریکەکەم
شەیدای تیشکی چاوەکانتە

کەی دێی ژوورە تاریکەکەم
شەیدای تیشکی چاوەکانتە



Credits
Writer(s): Ayub Ali
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link