Serdemêk

سەردەمێک بوو بێ نەغمە بوو باغچەی ژیانم
بێ ورتە بوو ناو هێلانەی بولبولەکانم
لەرەی دەنگی شادمانی و نەشئەم خنکا بوو
شەپۆلی بای بەرە و جۆشم مەنگ ڕاوەستا بوو

ناهومێد بووم وام ئەزانی دەردێکە کاری
بەرەو پیری چووم هێنایە دیاری ئێجگاری
چاوەڕوان بووم ساکەی گەردون گەردونی بێ باک
جانەوەری گۆڕ هان ئەدا بمکاتە خۆراک

بەڵام ئەی یار یاری نازدار شۆڕەژنی شۆخ
بەلێوی ئاڵ بە چاوی ڕەش چاوی ڕەشی تۆخ
بەم جوانیانەی کە زینەتی بەهەشتی دنیان
بەم جوانیانە کە لە تۆدا هەموویان پەیدان

لەو رۆژەوە دیومە سێحری زەردە خەنەی تۆ
دنیای دەروون مەلەکانی هاتوونەوە گۆ
سه رچاوه که ی عومری جوانیم هاتۆتەوە کوڵ
باغچەی ژینم پڕ بۆتەوە لە نەمامی گوڵ



Credits
Writer(s): Traditional
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link