Mina Xanim

مینا خانم مینا دەردت لە گیانم مینا
ئەم شانم نە ئەو شانم بمشێلە کوردە خانم
ئەمشێلیت و نامشێلی دەمکەی بە خەو جێم دێڵی
مینا خانم مینا دەردت لە گیانم مینا

عەنتیکە و زێدە جوانی وێنەی بەفری کوێستانی
شێت و دێوانەت کردووم ناسکێ ئارامی دڵانی
باڵا بەرز و چاو کاڵی کیژۆڵەی کوردستانی
مینا خانم مینا دەردت لە گیانم مینا

مینا خانم مینا دەردت لە گیانم مینا
ئەم شانم نە ئەو شانم بمشێلە کوردە خانم
ئەمشێلیت و نامشێلی دەمکەی بە خەو جێم دێڵی
مینا خانم مینا دەردت لە گیانم مینا

نازدارەی نازەنینم مینا گیانی شیرینم
کوشتە و شێتی نیگای تۆم پێبکەنە با بتبینم
هیچی دیکەم خۆش ناوێ هەر تۆی سەرمایەی ژینم
مینا خانم مینا دەردت لە گیانم مینا

مینا هاوار تاکەی دیلیی
تاکەی ژێردەستی و زەلیلی
هەتا کەنگێ کۆمەڵ ئێمە
تۆ بە کاڵا و جنس دادەنێ
مافی ئینسانیت نادەنێ
هەتا کەنگێ لەلای ئێمە
کچ دەفرۆشن ژن دەفرۆشن
سەودا و کاسبی پێوە دەکەن
یەکسەر مافی پاماڵ دەکەن
مینا هەتا کەنگێ پەستیی
دیلی یەخسیری بن دەستی
بەستە ئیتر رابە هەستە
هەتا کەنگێ وا چاو بەستە
بۆخۆت نەکەی کۆشش هیچگا
جنسی گەل حەقت پێ نادا
هەر تەقەلا و رەنجی خۆتە
دەبەزێنێ نزمە و مۆتە
مینا بەستە رابە هەستە
تا کەی دیلی لە ناو گۆڕا
بەسیە ئیتر دنیا گۆڕا
ئەو نیزامە کۆنە دۆڕا

نارنجە و نارنجه شووشەکەی عەنبەر بۆ
ئەرێ لەسەر باڵاکەت با ئەم شەڕە نەبۆ

جەبێ کەسی وێم تۆم کەردەن وەکەس
نە بەکەس شیای نە بە نیمەکەس

نارنجە و نارنجە شووشەکەی عەنبەر بۆ
ئەرێ لەسەر باڵاکەت با ئەم شەڕە نەبۆ

نارنجە و نارنجە شووشەکەی گوڵاوە
ئەرێ لە سەر سینەکەت وەی کەڵکەڵە راوە
ئەرێ سەوگەند یەکێ وەن تەنی تۆم وەردەن
بازگەشتم نیەن تا وە ڕۆی مەردەن
ئاخر کام تیر بێ وەی نەداد لە دەروون
ئەرێ لە کام زامانت وەی شکایەت کەروون



Credits
Writer(s): Traditional
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link