Gewre Şar

دەرونم ئەڵێ هێن دڵم تەنگە پێم خۆشە بەم شەوە لەم شارە بڕۆم
لە وڵاتێ کە جەور و جەفا حاکم و سالارە بڕۆم
بەرەو شوێنێ کە دوور بم لە ئاڵا و ناوی
بۆ بەچکە هەڵۆ پان نەبێ قاڵاوداوی
شوێنێ کە کەس نەمناسێ ڕابردوو بە جێ بێڵم بە بێ ماڵئاوایی
بەڵام جەنگە جەنگ ئاژاوە بۆی خوێنی لێ هەڵئەسێ ئەم لافاوە
لافاوی ئازادی لافاوی حەقیقەت لافاوی هیپهاپ
کاممانە پاش ماوە؟
کاممانە پاش ماوە؟
ئەم خوێنە گرسانەوەی نیە یەخەت گیراوە کاممانە پاش ماوە؟
بێ بۆ شەڕ،هەر شوێنێ کە خۆت پێت خۆشە
شەڕی بەینی گەورەترینەکانە نە پێویستی بە ڕیش سپیە نە بە خوێن خۆشکەر
بێرۆ با بتبەم بەرەو شەقامێ کە تێکۆشەر بێ هۆشبەر بێهۆشە
یا ئەبێ من تیا چم یا سەردەرگات ئەکەم بە وێرانەی بێ کۆچەر
لێم خۆشبە،نە تۆ منو تەنیا کرد تەنیاتر تا خۆم پەیدا کرد
له ناو کۆڵانەکانت هەناسەی سەمیم هەڵکێشا نە دۆسی نە دوژمنی شەیداتم
تاڵ ترین شیرینی فەرهادت منم لەو ڕادە حەیرانم بۆت
نەمزانی کەی چوم و کەی هاتم من بەشداری بێ بەشی کەیهانتم
تۆیش پڕی لە بێ تەرهفی بێ شەرەف و ئازادیخوازی لاشە خۆشەویست
پوچی ڕوداو لە سوچی دوکان بازاڕی شواڵ پیس و جاکەش تۆشە پیس
پڕی لە ناعەداڵەتی لە دەسفرۆش بیگرە تا وەکاڵەتی
پڕی لە جوانی بێکار بەتاڵ پەتی دار و بەردو ساحێب پارە و ماڵیەتی
عەرز و زەوی زار و زەڕی بازاڕی زەنجیرە زانیم مەبەستی پەستی بو
سەری کۆمەڵگات گەرمە بە گرماگەرمی گەمەجاڕ بون بە دەستی نەحسی پوڵ
هیچو نیە لە سەر جێی خۆی هیچکە ناتوانێ بێتە سەرۆ سەر پێی خۆی
هەرکوێ بڕۆین یەک کێی تۆین دو بێخود سێ بێ بڕۆ باوشی پێیتۆن
بۆ بە غارەتی پارە بە لەش تا زوانی عادەتە باندەسیت هەشت ساڵ دانی
دە ساڵ تر ئەسفاڵت ئەلێسێ سەرێ کە ئیمرۆ گومە لە ناو ئەشغاڵدانی
گوێم پێ نادەی لێم تێناگەی بۆچی دەسی لاوێنەر ئەکێشی بە سەر هانیباڵ
بەسەرهاتی تاڵ ڕورەشی حەق بێت گاڵتەکەر ئەڵێ شێتە فەرهاد پیرباڵ
چون تۆ بێدەنگی لەوە ئەترسم ببی بە گەورەشار
ئەترسم لەو ڕۆژە جێت بێڵم ببی بە وێنەگری شەڕی بەینی کەو و ڕەشمار
هەرچەن کە ئیتر مانوم لێت
وەلێ تۆخممە ترسی بینینی پولیس و چرای
سوور و عورف و سونەت و هەرچی کە ڕەبتی بە قانون
دەمی من پیسە یا دەرونی تۆ
دورم لە جەنگی پاسەوانت
سورم بە رەنگی ئاسمانت
دورم لە جەنگی پاسەوانت
سورم بە رەنگی ئاسمانت
دەمی من پیسە یا دەرونی تۆ
دورم لە جەنگی پاسەوانت
سورم بە رەنگی ئاسمانت
دورم لە جەنگی پاسەوانت
سورم بە رەنگی ئاسمانت
دانیشە پای قسەم کاولو کەم
دڵم ئاگری جەسەی کاک شەریفە گەرەکمە وەک دارستانی نیوە گیانت ئاوروو بەم
ئاوەدانی وێران چاو کە باز ئەبێت
کەم کەم ناو باس ئەبێت
کەم کەم داو ساز ئەبێت
یەکسەر هاوڕاز ئەچێت کاولو کەم
بێ خەوین جورمە
لەکۆمەڵگامانا جێ کەوین جورمە
کوڕ و کچ ئەبزاری جنسین بمانبینن بەیەکۆ تێکەڵین جورمە
لە جوابی ناحەقا شێت ئەبین جورمە
شادی بە ڕێبواری تێکەوین جورمە
بێ بەزەییتر لە تۆ مەگەر باندەسیت کێشە بەسەر خۆتا پێکەنین جورمە
دڵەکان دورن لە شادی شاکین
خۆشەویستیەکان باتری شارژین
بێناموس بو بە زۆردار و ئاڵات بەرزە گەر بەرز بێت شاسی ماشینت
هەڵمەتی داف بۆ کیف پوڵە نەوەد لە سەدی کوڕەکان پەلامار بۆ سێکس ئەبن
ئەگەر زینو بێتۆ لە قەبرا بەم حاڵە پێکەنیتی نایە چارلی چاپلین
تا مەغزی ئێسقان پڕم لە دەردت بیسەر ئەڵێ بنوسە لە وید دەرد چیە
بێ ساحبتری لە خانە تیمی بۆیە دنیا بە کامی نەوید زەردیە
ئیرشاد ئەڵێ بنووسە بە سەڵاح شارت یا عاشقانە بنووسە کە بەناوبانگ بیت
هەڵیتوپەڵیت ئەچنێ بە سەدان جار هەی فاک بە کاربەدەست و دەسەڵاتدارت
بڕۆ بڵێ بە جیرە خۆرەکانت چیم فێر ئەکەن بیکەن
بۆ قسەی حەق چیم پێنەکەن بیکەن
بێنۆ کەسێ کە لە ژین تێرە بەندی کەن تۆخمم
تەنیا ترسی من لە خۆمە کێ ئەڵێ بەینمان باش ئەبێتۆ
قامەتی زۆرو چەماند وەلێ کێوی شاهۆ بە بای شەماڵ ناچەمێتۆ
بە زمانی بێ زمانی دەرم مەکە شەرمەندە نایخەوێنم بۆ سەری بێ سەرینت
دە ساڵم لابەلای وەرەقا کوژراوە کێ بێ بە ساحێبی ژێرزەمینت
من سەرپێمۆ ئەمێنم تا عالەم بزانێ بە کۆچ لە کوچەت سەروەرت ئەبم
بێژن حەڵاڵی بێ شیری دایکی بروا چە تانکێکی پەروەردە کرد
دەرونم ئەڵێ هێن دڵم تەنگە پێم خۆشە بەم شەوە لەم شارە بڕۆم
لە وڵاتێ کە جەور و جەفا حاکم و سالارە بڕۆم
بەرەو شوێنێ کە دوور بم لە ئاڵا و ناوی
بۆ بەچکە هەڵۆ پان نەبێ قاڵاوداوی
شوێنێ کە کەس نەمناسێ ڕابردوو بە جێ بێڵم بە بێ ماڵئاوایی
بەڵام جەنگە جەنگ ئاژاوە بۆی خوێنی لێ هەڵئەسێ ئەم لافاوە
لافاوی ئازادی لافاوی حەقیقەت لافاوی هیپهاپ
کاممانە پاش ماوە؟
کاممانە پاش ماوە؟
ئەم خوێنە گرسانەوەی نیە یەخەت گیراوە کاممانە پاش ماوە ها؟



Credits
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link