Taqana

ئەزانم چەند خۆشت ئەوێم
چاوەکانت بۆم ئەدوێن
ئەزانم بیرت لای چییە
خەیاڵەکانت لەکوێن
ئاشکرای کە ئەو نهێنییە
بڵێ دڵ بۆ تۆ نەماوە
دە پێم بڵێ شێتی منی
شەو و ڕۆژت لێ گۆڕاوە

تاک و تەنیا و تاقانەی دڵمی
تۆ بە تەنها ماڵی منی
تەواوی دونیا بزانن کە
تۆ خاوەنی ئەو دڵەی منی
تاک و تەنیا و تاقانەی دڵمی
تۆ بە تەنها ماڵی منی
تەواوی دونیا بزانن کە
تۆ خاوەنی ئەو دڵەی منی

مەمهێڵەوە بە بێ کەسی
تۆ بۆم هەناسە و نەفەسی
تا من هەبم ئازیزی دڵم
نامەوێت لە هیچ شتێک بترسی
بۆ ژیانی من تۆپێویستی
چەندە پاک و بێ مەبەستی
کاتێ چاوی تۆ لێم دیارە
دوورە لە من خەم و پەستی

تاک و تەنیا و تاقانەی دڵمی
تۆ بە تەنها ماڵی منی
تەواوی دونیا بزانن کە
تۆ خاوەنی ئەو دڵەی منی
تاک و تەنیا و تاقانەی دڵمی
تۆ بە تەنها ماڵی منی
تەواوی دونیا بزانن کە
تۆ خاوەنی ئەو دڵەی منی



Credits
Writer(s): Arsh Osman
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link