Yadî To

چرا هەڵکەن، هەڵپەڕن
چەپڵە لێدەن، دەستگرن
چرا هەڵکەن، هەڵپەڕن
چەپڵە لێدەن، دەستگرن

تەمەنت بەقەد کێوی قەندیل بڵند و درشت بێ
لە چاوی حەسوود دووربی
فریشتەی خوا چاوی لێت بێ
تەمەنت بەقەد کێوی قەندیل بڵند و درشت بێ
لە چاوی حەسوود دووربی
فریشتەی خوا چاوی لێت بێ

چرا هەڵکەن، هەڵپەڕن
چەپڵە لێدەن، دەستگرن
چرا هەڵکەن، هەڵپەڕن
چەپڵە لێدەن، دەستگرن

پیرۆز بێ، پیرۆز بێ
جەژنی تۆ پیرۆز بێ
لەدایکبوونی تۆ هەزار جار بەخێربێ
پیرۆز بێ، پیرۆز بێ
جەژنی تۆ پیرۆز بێ
لەدایکبوونی تۆ هەزار جار بەخێربێ

کام شعر، کام گۆرانی، کام بەستە شایانی تۆیە؟!
کام زەمین، کام ئاسمان خاوەن داهێنانی تۆیە؟!
کام شعر، کام گۆرانی، کام بەستە شایانی تۆیە؟!
کام زەمین، کام ئاسمان خاوەن داهێنانی تۆیە؟!

چرا هەڵکەن، هەڵپەڕن
چەپڵە لێدەن، دەستگرن
چرا هەڵکەن، هەڵپەڕن
چەپڵە لێدەن، دەستگرن

پیرۆز بێ، پیرۆز بێ
جەژنی تۆ پیرۆز بێ
لەدایکبوونی تۆ هەزار جار بەخێربێ
پیرۆز بێ، پیرۆز بێ
جەژنی تۆ پیرۆز بێ
لەدایکبوونی تۆ هەزار جار بەخێربێ

ساڵی نوێت پیرۆز بێ!
هەر بە خۆشی و شادی بێ
ساڵی نوێت پیرۆز ئازیز گیان
تەمەنت هەزار ساڵ بێ!
ساڵی نوێت پیرۆز بێ!
هەر بە خۆشی و شادی بێ
ساڵی نوێت پیرۆز ئازیز گیان
تەمەنت هەزار ساڵ بێ!



Credits
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link