Karwani Xam

بە تەنیایی بەبێ چرپە
لە گۆشەی خەما وەستاوم، وەستاوم
ئەگریم بە کوڵ وەکو هەور
فرمێسک ئەبارێنێ چاوم، ئاخ چاوم
بە تەنیایی بەبێ چرپە
لە گۆشەی خەما وەستاوم، وەستاوم
ئەگریم بە کوڵ وەکو هەور
فرمێسک ئەبارێنێ چاوم، ئاخ چاوم

ڕێگا دوورە تەمەن کورتە
هەتا بڕۆم هەر پێناگەم، هەر پێناگەم
کە من ئەژیم بۆچی ئەمرم
لەم ژیانە من تێناگەم، من تێناگەم
لەم ژیانە من تێناگەم، من تێناگەم

ڕووناکی ئاسمانی ژینم
تاریکییەکی چین چینە
ڕۆژگارێکم ڕۆژم لە شەو
شەوم لە ڕۆژم بە قینە
ڕووناکی ئاسمانی ژینم
تاریکییەکی چین چینە
ڕۆژگارێکم ڕۆژم لە شەو
شەوم لە ڕۆژم بە قینە

هەر ورتەم دێ و هاوار ئەکەم
هەروا خۆشم لە خۆم ناگەم
هەر جوڵەم دێ و لە ڕێگادام
هەرچەن دەکەم بە خۆم ناگەم
هەرچەن دەکەم بە خۆم ناگەم

کە جار بە جار پێ ئەکەنم
مەزانە دڵخۆشم هەرگیز
چونکە ئەزانم دوای بەهار
تەمەن دەڕوا بەرەو پایز

کە جار بە جار پێ ئەکەنم
مەزانە دڵخۆشم هەرگیز
چونکە ئەزانم دوای بەهار
تەمەن دەڕوا بەرەو پایز

بەڵێ گیانە ژیان وایە
کەسێ گەر خەمی نەبێ نابێ
کەچی تازە دێوانەی دڵ
گەر باڵای شەمی نەبێ نابێ
گەر باڵای شەمی نەبێ نابێ



Credits
Writer(s): Traditional
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link