Natore

ئەم ماڵە هەژاریمە بە سەرما نەڕوخێنی ، نەتۆری
سەر لە خۆم و لە ماڵ و مناڵم نەشێوێنی ، نەتۆری
ئەم ماڵە بەبۆنەی تۆوە بەر پایە ئەزیزم، ئەزیزم
لانەیەکی فەقیرانەیە بۆمی نەڕمێنی، نەتۆری
نەتۆری ، نەتۆری کچێ نەتۆری
وەڵاهـ نیەسم تاقەتی دووری
بیللاهـ نیەسم تاقەتی دووری
تۆ بڵێ شاخی مار شیری مەلیچک بۆت ئەسێنم، نەتۆری
تۆ گیانت بوێ هەر بە خودا بۆت دەرئەهێنم، نەتۆری
بەو شەرتە کە دیسان وەکو جاران تۆ لەلام بی، ئەزیزم
ئاوازی هەزار بولبولی شەیدات بۆ ئەخوێنم، نەتۆری
نەتۆری ، نەتۆری کچێ نەتۆری
وەڵاهـ نیەسم تاقەتی دووری
بیللاهـ نیەسم تاقەتی دووری
بەینی من و تۆ حەیفە کە تێکی بشکێنن، نەتۆری
مەهێڵە ئەوانە کە دڵ ئێمە لە یەکتر بڕەوێنن، نەتۆری
گوێ مەگرە لە تانە و تەشەری خێڵی بە خێڵان، ئەزیزم
ڕۆژێک نیە سەد لانە لە سەد لا نەشێوێنن، نەتۆری
نەتۆری ، نەتۆری کچێ نەتۆری
وەڵاهـ نیەسم تاقەتی دووری
بیللاهـ نیەسم تاقەتی دووری
وەڵاهـ نیەسم تاقەتی دووری
بیللاهـ نیەسم تاقەتی دووری
وەڵاهـ نیەسم تاقەتی دووری
بیللاهـ نیەسم تاقەتی دووری
وەڵاهـ نیەسم تاقەتی دووری
بیللاهـ نیەسم تاقەتی دووری



Credits
Writer(s): Abasi Kamandi
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link