Bellge

چەند ساڵە من ماومەتەوە بە پێنووسێک
کە هەردەم ڕاستی و نهێنی شاراوەت بۆ دەنووسێ
کە هەمووی لە ناخەوە ئەوج ئەگرێ و دێتە بەر
وشەکان لە من شەڕخوازترن حازرن بۆ شەڕ
ماوەیەکی زۆرە پێنووسم دژ بە سپای ئێرانە
هەردەم لە کۆڵانەکان لێرە شەڕی مان و نەمانە
منیش وەک خۆم
پێنووس چەکی خۆم
ئاخ کە لێرە کۆیلەکانی ناو شار بۆ تۆ چەکی تۆن
لەم چەند ساڵە چەند ساڵە چیتان بە چی کرد؟
چیتان بە کێ کرد؟
هەرکە هات کڵاوی گەوادیتان لەسەر کرد؟
بەس نەبوو؟
ڕەپێرەکانیشمانتان جاش کرد.
بۆیە زۆریان باسی کوردستانیان بە عار ناو برد
شەڕی من تەک دەوڵەتێکە نەک جەماعەتێ مفتە خۆر
کە بۆیان بڕەخسێ دەدەن بۆ پڵە و پایە خۆش خۆش
هۆشت بۆش
ئێشت کۆش
هەردەمانە چەقین وەک لۆژ
هەردەم و سەدەردەم ناومت بیست لێدە ئێش و جۆش
ماسکتان لادەن خۆ بەڵگەتان لامە ئەتان ناسم
ئەو ڕێگە و بانەی ئێوە ئاسفاڵتەکەی کاری تیمە مە بۆ کاکم
چیە دوو شەکی؟
لە قسەکانم بە شەکی؟
بەڵگەکان وێرسی دوو و سێ دێنە ڕوو بە بێ ڕوودەربایەسی

هیپ هاپ بۆتە چەکی ناو دەستم
ڕەنگ و دەنگە سەقەتەکان دەبێ بە کاملاوە بەستم؟
یاسا، لۆکەیشێن کوردستان
لێرە دەنگ دەداتەوە هەوارەکانی شار
هیپ هاپ بۆتە چەکی ناو دەستم
ڕەنگ و دەنگە سەقەتەکان دەبێ بە کاملاوە بەستم؟
یاسا، لۆکەیشێن کوردستان
لێرە دەنگ دەداتەوە هەوارەکانی شار

دەزانم ئازارای هەس بۆتان بەڵام
من بە تەمای رووخانتانم نەک پەرەپێدانتان
چۆسناڵەخوێنەکانی بادین بەوانە ئێژن ڕەپ؟
ئادەی بێنە بەر لە چووکە تا گەورە تەک تەک
چی بەسەر هات؟
بۆتە مات و نەماوە بۆی کات و سات
بزانە کە چەکی نوێنەر ڕوو بە کۆمەڵە نەکەم دووپات
تۆپانی تاک
چاڵی ناو خاک
ڕوو بە گەورەت فاک
ڕێگەت بە باک
دەتدین ناوت دەبردین بە گەورەم و کاک
فاک
ئێرە ئێستا شەر لەسەر تاج و تەختە
کێ لە بیری زەختە؟
کێ لە بیری بەختە؟ ها
ئاخ کە بۆتان ڕەش و تاڵە
بەڵام ڕاستی شارە
پاشەوانان دایم لە ناو کونجەکانی کۆڵانەکان و شەقامە
هاندەری کام ڵایی؟
مفتەخۆری ناو لەیبڵ چۆن بوو بۆت دایی؟
دەڵێن کە دەرمانکردی بوویە خایەماڵی ڤی ئای پی
ئیکس و ئیگریگ (X&Y)
هەرچەند دەسپەروەدەکانی هەژیر ئێستاش هەر چاومانن
زۆرێک هاتن و چوون
زۆرێک هاتن یاخی بوون
بەڵام ئەم تیمە بەردەوامە بێ من هەژیر و هەرکەس
هەرکەس هات لە ناکاویش لە پشتەوە دەرکەوت
بەڵام ئەم تیمە یاسا'یە، بە ئاسانی ناخوا خەنجەر

هیپ هاپ بۆتە چەکی ناو دەستم
ڕەنگ و دەنگە سەقەتەکان دەبێ بە کاملاوە بەستم؟
یاسا، لۆکەیشێن نوقتە کوردستان
لێرە دەنگ دەداتەوە دەنگمان لە هەوارەکانی شار
هیپ هاپ بۆتە چەکی ناو دەستم
ڕەنگ و دەنگە سەقەتەکان دەبێ بە کاملاوە بەستم؟
یاسا، لۆکەیشێن نوقتە کوردستان
لێرە دەنگ دەداتەوە دەنگمان لە هەوارەکانی شار

تەک بە تەک شەقامەکانی ڕۆژهەڵات
پر دەکەم لە دەنگی تیمم لێدە لە حەوا تەک تیر
یاسا بڵاو دەکەمەوە پارچە بە پارچە
کە بێتە پاسەوانی و پاڕێزەری ئەم هیپ هاپە
ڕەگ بە ڕەگ دەچەرخێ هیپ هاپ لە ناو خوێنم
چەک بە ڕەگ بار دەکا لە ناو مەیدانی سینەم
نامهەوێ ناوچەگەرایی کەم لە بەین کوردەکان
بەڵام زیندووە ڕەپی کوردی بە ڕەپی ڕۆژهەڵات
شەڕکەری سایبێری لە کوێندەری؟
تۆ بە سایبێری و سۆوبەری
من به چەکی ڕەپخوێنی
کە ڕەپ ئەخوێنن وەک ڕۆبۆتم دێنە بەرچاو
جەماعەتێکی بچووک کە بوونەتە ڕێنوێنی هیپ هاپی کوردستان
ئوتوبانمان نەگاوە
ئێمە عاشق بە جادە خاکین
هەر ئەمەمان کەم بوو بکەوێتە سەرمان کێشەی ڕاپی بادین
ها سەردەستە؟
پەشۆکاوی ڕێت بن بەستە؟
ئەندامانی یاسا بە ڵاپەر و پێنووس چەک بەدەستە.

هیپ هاپ بۆتە چەکی ناو دەستم
ڕەنگ و دەنگە سەقەتەکان دەبێ بە کاملاوە بەستم؟
یاسا، لۆکەیشێن نوقتە کوردستان
لێرە دەنگ دەداتەوە دەنگمان لە هەوارەکانی شار
هیپ هاپ بۆتە چەکی ناو دەستم
ڕەنگ و دەنگە سەقەتەکان دەبێ بە کاملاوە بەستم؟
یاسا، لۆکەیشێن نوقتە کوردستان
لێرە دەنگ دەداتەوە دەنگمان لە هەوارەکانی شار



Credits
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link