Totalitaire

باخچەتان بە خوێن ئاو دەن
لێدەن پەیکی شەراب سەڵامەتی خوێنی گەڵ
بهـ کە ڕەنگاو ڕەنگە سفرەی شامی دزان لە کاتی شام و ئێوار
سەردەم سەردەمی دزانە
دز لەبەر چاو گوناح و بەستەزمانە
ئا بێژە پێم کام هەڵ ئەبژێری ؟
دزی ئاسایی یا دزی سیاسی؟
ئاسایی ماڵت دەبا بەڵام سیاسی ژین و ژیانت دەبا
ماف و ئاوات و عەقڵ و هۆشت دەبات و
داهاتوو و نیشتمانت بەگا دەدا
ئاسایی هەڵەت ئەبژێری بەس سیاسیمتۆ بەخۆت هەڵ ئەبژێری
ئاسایی شوێنی بەندەبەس سیاسی بەندیخانەکان و یاسایان بە دەستە
تاک پەرەستی و فیدای یەک نەفەر
بۆت پەرەستی و چەڤیای یەک بەشەر
ئەرێ پێویستە ئیبراهیمێکی تر بۆ شکاندنی بۆتەکانی شار
لە سەردەمێک دا دەژین
کە مرۆڤەکان دەبنە کۆیلە بۆتەکان
لەسەر هەر شەقامێ دەیچەقێنن بۆت و پەیکەری تاکەکان
خۆێناوی مەرگە ئێرە
کوژرانمان لایان جیهاد و خێرە
باس مەکە لە حالی دڵم، لە حاڵی شڕم
کە خۆمان دەبینم و لە خۆم دەکەم شەرم
لە خیانەتەکانی براکانمان
لە خۆفرۆشی هاوزمانانمان
لە جەماعەتێک کە بوونە کایە و گاڵتەجاری دونیا و گەردوون و زەمان
خوێنی برایانم بە وشە و پێنووس دەستێمەوە دێر بە دێر
جوابی برامو نەدا ئێمە چیمان کرد کە مڵمان لێرە کەوتە ژێر؟
ترس لە چاوم دا نابینی چون ڕێگەم حەقە و هاوارم خوێن
لێرە یا دەبێ سەرت داخەی یا لە دارت دەدەن و گۆرت لێ دەکەن بێ شوێن

دەستکردتان چی بوو؟
زیندان و پاسگا و گۆرستان؟
چیتان کرد؟
قەتڵ و تیربار و ئێعدام
بانگەوازی چی ئەکەن؟
تیر بە سینگی کێ ئەدەن؟
ئازاد بوون بە خەتی سووری کۆمەڵ ناو ئەبەن؟
تۆتالیتۆرەکانی سەردەم
نەفرەتتان لێ بێ ساحیبی زنجیر و بەند
مەبە جیرە بۆ گورگانی لەشخۆر
ئەمە سەفە و دێت بە زوویی سەرەی تۆش
کەی چاوت ئەکەیتۆ ڕوو بە حەقیقەت؟
خۆ بە گێل زانینت لێرە نرخی بە چەند؟
سەگی ئەسحابی کەهف دوای 300 ساڵ بووە بەشەر
بەڵام هەر ئێوەن ماون لە ناو پێستی سەگ
وتەکانم تەمسیلێک بوو لە تێپەر بوونی ڕۆژگار
لێرە کۆمەڵێک چەکووش بەدەست بوونە دادکار
کە بریاری مان و نەمانت بە دەست چەکووشی بێشەرەفی ئەوانە
مێژووی من دەبێ بە کام پێنووسی دزراو بنووسرێتەوە؟
دزانی مێژووم لاپەرەکانی مێژووم بە کام بیر هەڵدەدەنەوە؟
ڕوخساری شێواوم هۆی شێواوی کۆمەڵگامە
ڕێگەی حەق تەنها ڕێگەیەکە کە گەرانەوەی بۆم مەرگە
تا نەیشکێنم تابووەکان و بۆتەکان مردنم گەورەترین شەرمە
لە گوێچکەم دایە ڕۆ ڕۆیەکانی دایکێکی دڵ پر
کە لێیاندا کوڕیان لە شەقام جوانەمەرگ و شەهید کرد
سێ گوڵە لەسەر سینگ، بە هۆی داوای حەقی ژین
تاوانمان کامەیە؟ ئەوەی کە مرۆڤین یا خود کوردین؟
ئێمەین کە لە شەقامەکان لە باوەشی مەرگین
خوێنی برایانم بە وشە و پێنووس دەستێمەوە دێر بە دێر
جوابی برامو نەدا ئێمە چیمان کرد کە مڵمان لێرە کەوتە ژێر؟
ترس لە چاوم دا نابینی چون ڕێگەم حەقە و هاوارم خوێن
لێرە یا دەبێ سەرت داخەی یا لە دارت دەدەن و گۆرت لێ دەکەن بێ شوێن
خوێنی برایانم بە وشە و پێنووس دەستێمەوە دێر بە دێر
جوابی برامو نەدا ئێمە چیمان کرد کە مڵمان لێرە کەوتە ژێر؟
ترس لە چاوم دا نابینی چون ڕێگەم حەقە و هاوارم خوێن
لێرە یا دەبێ سەرت داخەی یا لە دارت دەدەن و گۆرت لێ دەکەن بێ شوێن

Credits
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link