Rêber (Outro)

هێی ئێرە نیشتمانی مادەکانە
هێی ئەوە نەوەکانی سمکۆ خانە
هێی دەنگ بەرز کەوە دوبارە
کە ئەمرۆ ڕۆژ ڕۆژ، ڕۆژی بەرخۆدانە
هێی ئەمە تەقەی شەڕکەرەکانە هێی
هێی ئەمرۆ ئازادی چیاکانە
هێی ئاگر و سیمبولی کوردانە
هێی ئەمرۆ ڕۆژ ڕۆژ، ڕۆژی بەرخۆدانە
بڵێ ژیان بۆ هیپ هاپی کوردستان
ئەرێ شەڕکەرە وەک نەتەوەی پیران
سەرشۆڕ ناکا سەریان شۆڕ دەکات
وەک شەڕکەرەکانی نەترسی ڕاسان
کێیە حەریف؟ کێیە کە خەیاڵی خۆیدا ڕەقیبە
کێیە خائین؟ کێیە سەر شۆڕە بۆ ئەم ڵا عەجیە
هاندەرم، تێکدەرم، من خۆم یەک پێ یەک ڕێبەرم
بۆ هیپ هاپ کورد ئەوەتانێم یەک نوێنەرم
بڵێ ئەوە منم لە نەتەوەی مادم
منم لە سیمبولی ڕۆژ و ڕۆژهەڵاتم
دەداتەوە دەنگی ئازادیم لە چیاکانم
من دەنگە بێ دەنگەکانی کوردستانم
زادەی ناڵشکێنەم، لە ناخی باخ و گوڵستانم
من کوری دەردم، دەیشکنم دیواری بەندام
سەوزایی چیاکانمت دی مێژووم ببینە
بە خوێن سەوز بۆ، لە بەرزایی شکۆ و مەزنیم ببینە
هێی



Credits
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link