Mojide

بیر کەرۆ بە ڕۆژگاروو،
گەڵای تەمەنت لە سەر چی ئەوەری؟
بیرەوری؟بێخەیاڵی،
ڕێگەی شادی تێگەی حاڵیت میوەی کاڵ بی پێگەی تاڵیت نامێنێ
تا ئێستا دیوتە بە خەفەت خواردن پڕ بێتۆ جێگەی خاڵی؟ نا
چی لەم دنیا بە قەد گەیشتن بە ڕادەی پووچی تاڵە؟
خۆت خەلاس کە لەم زیندانە لە ناوی سووچی ماڵه
بۆ ماوەیێ دوور کەوە لە شار
بە هیچێ بیر مەکەرۆ، زەمین باری گرانە، بڕوانە بۆ ئاسمانی شین لە سەرۆ
جار بە جار گوێ ڕاگرە بۆ ندای دەروونت کە دڵ ئەیدا
بڕوانە بۆ عەشق بازی بەینی پەلەورەوو شنەی با
شاری خەم بەجێ بێڵە بەش خۆت شایی جەم کە
یاری خەمخواری خۆت به دار کۆ کەرۆ هەڵسە چایی دەم کە
بە ئەنازەی عەرزی شانت ببە ساحێو ماڵی خۆت
شێر خولقێنە بۆ یاڵی خۆت
دەست خاڵیە و دڵت پڕ؛ قەینا ڕەفێق
بڕێ جار تەنیا دەرکەوتنی چاڵی گۆناتە حاڵی خۆش
خۆت بە هیچکە کامڵ نیە، خەم هەس بەسە کەم لە خەم بێژە
جیهان ناگۆڕیێ فەدای سەروو، دەس که بە گۆڕینی ئەندێشەت، یاڵا
بڵێ سەر بە خۆم، ئامادەی ڕۆشتنی بۆ ناو حەڵقی شێرم
ئازادم، هەزار ڕێگە بۆ خۆم دانێم یەکێکیان هەڵبژێرم!

خۆتت خۆش گەرەک بێ،
خۆتت خۆش گەرەک بێ
مۆژدەی ڕۆژ هەر ئەدرێ،
خۆ ناسین بەمە نییه ببینی جۆش دەر ئەدرێ،
خۆتت خۆش گەرەک بێ
(خۆتت خۆش گەرەک بێ)
هۆش خەلەت بێ،
ئاگری دۆشمەن ئەگڕێ،
دۆشمن گۆشت هەڵ ئەدڕێ
خۆتت خۆش گەرەک بێ
مۆژدە بەم پێت، لە ڕەش ترین کاتی شەوا، مۆژدەی ڕۆژ هەر ئەدرێ
خۆتت خۆش گەرەک بێت

ڕابردوو دژی زەمانە، داهاتوو دزی زەمانە
زانینی ئەمانە پشتی چەماند، نە؟
بەختەوەری، لە ڕۆژگاری سەخت ئەوەری
بێتهۆڤێنی پیانۆی زندگی خۆت بە
کەلەمەی بژی نەمانە
باوەڕوو بێ بە خۆت کە کەم نایێنی
نیشان بە سینەت سپەرە، تا ڕۆژێ کە دەرچێ هەناسەت
کەلمەکان جێ بە جێ کەی ئەبینی جیاوازیان زۆرە
جۆمڵەی سەختە بەڵام ئەکرێت, ئەکرێت بەڵام سەخت
جووڵێنە دەس ئیتر زووکە، دێر نەبووە مەسیرت ڕوون کە
خۆت هەرەس کە جوانە بدەی، کارێکی ناوێ بەس بیرت سووک کە
چوون ترس لە مردن یانی زینووی
ڕیشەی زندگی بەی بە ژیانه
بۆچی هاتی بۆ کوێ چووی؟
بۆ کێ ژیایتی و بۆ چی چوویت؟
ڕۆح لەگەڵ گیان ئاشت بێت هەوڵ ئەدەی ژیان باش بێت، ئامانج کە تیا ناچێت
ئەڵماس بە دیان ناشکێت،
دەس پەروەردەی باوەڕ ناو گەلووت هەناسه ماسیبێت چی؟
بە دەس هێنان سەختە، ئەوەی ها لە ناو مشتتا ماسی بێت چی؟
ڕەنج ناتوانێ ڕەگبار کا
مەحکوومه بەوەی چەک داخا
دەس لابا لە سەرشانت و بڕوات سەبوور به بان سەریت پەک ناخا
جۆرێ هەنگاو هەڵگرە لە ژێر پاتا زەمین بلەرزێ
کەلامی هەرکە سەدی ڕاتە ماقووڵانە بڵێ دەمی ببەسێ

خۆتت خۆش گەرەک بێ،
خۆتت خۆش گەرەک بێ
مۆژدەی ڕۆژ هەر ئەدرێ،
خۆ ناسین بەمە نییه ببینی جۆش دەر ئەدرێ،
خۆتت خۆش گەرەک بێ
(خۆتت خۆش گەرەک بێ)
هۆش خەلەت بێ،
ئاگری دۆشمەن ئەگڕێ،
دۆشمن گۆشت هەڵ ئەدڕێ
خۆتت خۆش گەرەک بێ
مۆژدە بەم پێت، لە ڕەش ترین کاتی شەوا، مۆژدەی ڕۆژ هەر ئەدرێ
خۆتت خۆش گەرەک بێت



Credits
Writer(s): Milad Ghaderi, Milad Hannibal
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link