Jin, Jiyan, Azadi

ئەم کاتەت باش
من ناوم کۆترە شینکەیە و کچم
ماڵەکەم وا لەو گەڕەکی منارەیە
من لە پەڕوباڵی خۆم و لە دەنووکم و
لە ماڵەکەم لە گەڕەک و
لە هەموو شتێ بێزارم

ئەم کاتەت باش
من ناوم کۆترە شینکەیە و کچم
ماڵەکەم وا لەو گەڕەکی منارەیە
من لە پەڕوباڵی خۆم و لە دەنووکم و
لە ماڵەکەم لە گەڕەک و
لە هەموو شتێ بێزارم
بێزارم

سەما لەگەڵ بادا ئەکەم
ئەڕۆم دەستی کوڕی خەون و خۆزگەم ئەگرم
پرچەکانم بۆ جادەکان بۆ مۆسیقا
بۆ کۆترە شینکە نێرەکان دەر ئەخەم
سەما لەگەڵ بادا ئەکەم
ئەڕۆم دەستی کوڕی خەون و خۆزگەم ئەگرم
با هەموو دنیا پێم بلێ
ناتوانم
ناتوانم

ئەم کاتەت باش
من ناوم کۆترە شینکەیە و کچم
ماڵەکەم وا لەو گەڕەکی منارەیە
من لە پەڕوباڵی خۆم و لە دەنووکم و
لە ماڵەکەم لە گەڕەک و
لە هەموو شتێ بێزارم
ئەم کاتەو باش

من گمەگمی حەرامی ناو ئاین و نیشتمانم
من بۆم نییە دوور لەو منارەیە بفڕم
من بۆم نییە دوور لە دەنگی منارەکە
گوێ لە دەنگێکی تر بگرم
یان سەمایەک لەگەڵ بەفر و بادا بکەم
یاخود دەستی کوڕی خەون و خۆزگەم بگرم
من ناتوانم قژی خۆم بۆ جادەکان و
بۆ مۆسیقا و بۆ کۆترە شینکە نێرەکان
هەرگیز دەرخەم
من مێینەی ناو بەهاری قەدەغەم و
شەو و رۆژیش لەژێر چاودێری دووربینی منارەدام
باڵەکانم بۆیان نییه به دوو پەنجەیش
تەوقه لەگەل باڵە نێرەکاندا بکەن

سەما لەگەڵ بادا ئەکەم
ئەڕۆم دەستی کوڕی خەون و خۆزگە بگرم
پرچەکانم بۆ جادەکان بۆ مۆسیقا
بۆ کۆترە شینکە نێرەکان دەر ئەخەم
سەما لەگەڵ بادا ئەکەم
ئەڕۆم دەستی کوڕی خەون و خۆزگە بگرم
با هەموو دنیا پێم بلێ
ناتوانم
ناتوانم



Credits
Writer(s): Chya Muhamad
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link