To Hati - تۆ هاتی

تۆ هاتی، ئەی نازەنینم
لە دوای چی؟ زۆر درەنگ بوو!
هاتی بەسەر شەمعی کوژاوە و
عومرێکی لەدەست دەرچوو!

هیچ تیشکێک لە نووری لاوی
هەرگیز لە بوونم نەماوە
خاکی دڵ هەمیشە شەوە!
گۆرانی بۆ من جێماوە

بۆچی هاتی بەم ناوەختە؟!
بەسەر عومرێکی بابردوو
بێ خەبەرم لە مووی سپی!
لە دڵێکی لەکارکەوتوو

تۆ پێشەوای ئەشقی تازە
من کۆنە چیرۆکی بەزیوم!
تازە لەگەڵ تۆ ناگونجێم!
تۆ شکۆفە، من هەڵوەریوم!

تۆ هاتی، ئەی نازەنینم!
لە دوای چی؟ زۆر درەنگ بوو!
هاتی بەسەر شەمعی کوژاوە و
عومرێکی لەدەست دەرچوو

هیچ تیشکێک لە نووری لاوی
هەرگیز لە بوونم نەماوە
خاکی دڵ هەمیشە شەوە
گۆرانی بۆ من جێماوە

وەکوو جاران پەنجەی حەزم
لانکی ئیشقت ڕاناژێنێ!
ناڵە و گۆرانی شەوانم
تازە ڕۆیی، ناتگریێنێ!

تۆ هاتی، ئەی نازەنینم!
لە دوای چی؟ زۆر درەنگ بوو!
هاتی بەسەر شەمعی کوژاوە و
عومرێکی لەدەست دەرچوو!

هیچ تیشکێک لە نووری لاوی
هەرگیز لە بوونم نەماوە
خاکی دڵ هەمیشە شەوە
گۆرانی بۆ من جێماوە



Credits
Writer(s): Zakaria Abdulla
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link