Xalatandt Am Dla - خەڵەتاندت ئەم دڵە

خەڵەتاندت ئەم دڵە، بە نیگای ئەو چاوانە!
بە بژانگی نەخشینت، منت کرد بە دێوانە!
خەڵەتاندت ئەم دڵە، بە نیگای ئەو چاوانە!
بە بژانگی نەخشینت، منت کرد بە دێوانە!

کە تۆ سەیری ڕۆژت کرد
ئەویش زوو بوو شەرمەزار!
نیگای چاوەکانی تۆیە
تیشکی ئەوی زوو بەزاند!
کە تۆ سەیری ڕۆژت کرد
ئەویش زوو بوو شەرمەزار!
نیگای چاوەکانی تۆیە
تیشکی ئەوی زوو بەزاند!

کە تۆ لە ئێوارەوە لە ماڵێ دێیتە دەر
بۆیە ئەویش بەپەلە ئاوا خۆی دەکا حەشار!
کە تۆ لای ئێوارە، لە ماڵێ دێیتە دەر
بۆیە ئەویش بەپەلە ئاوا خۆی دەکا حەشار!

گەر بەیانی تۆ زووتر، هاوار لەخەو هەڵبستی
بزانە من چیم ئەوێ؟!
جێگای ڕۆژگار تۆ ئەگری!

خەڵەتاندت ئەم دڵە، بە نیگای ئەو چاوانە!
بە بژانگی نەخشینت، منت کرد بە دێوانە!
خەڵەتاندت ئەم دڵە، بە نیگای ئەو چاوانە!
بە بژانگی نەخشینت، منت کرد بە دێوانە!

کە تۆ سەیری ڕۆژت کرد
ئەویش زوو بوو شەرمەزار!
نیگای چاوەکانی تۆیە
تیشکی ئەوی زوو بەزاند!
کە تۆ سەیری ڕۆژت کرد
ئەویش زوو بوو شەرمەزار!
نیگای چاوەکانی تۆیە
تیشکی ئەوی زوو بەزاند!



Credits
Writer(s): Zakaria Abdulla
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link