Aziz Wanabe - ئازیز وانابێ

ئازیز وا نابێ، ئاشق وا نابێ
ئازیز وا نابێ، ئاشق وا نابێ
وەها بێباک بی، مەیلت نەمابێ!
مەیلت نەمابێ
کۆچ دەکەی بێ هۆ، گوڵت بەربابێ!
هەر وەکوو بەهار خەزانت دوابێ!

(ئازیز وا نابێ، ئاشق وا نابێ)
(ئازیز وا نابێ، ئاشق وا نابێ)
(وەها بێباک بی، مەیلت نەمابێ!)
(مەیلت نەمابێ)
کۆچ دەکەی بێ هۆ، گوڵت بەربابێ!
هەر وەکوو بەهار خەزانت دوابێ!

تۆ بۆ کوێ دەبا، هەوری جوودایی؟!
تۆ بۆ کوێ دەبا، هەوری جوودایی؟!
کێ فێری کردی، ژینی تەنیایی؟!
ژینی تەنیایی؟!
بۆچی ئاخر بۆ؟! ترسی خودایی
لە دڵت نەبوو بۆ ماڵئاویی!

(ئازیز وا نابێ، ئاشق وا نابێ)
(ئازیز وا نابێ، ئاشق وا نابێ)
(وەها بێباک بی، مەیلت نەمابێ!)
(مەیلت نەمابێ)
کۆچ دەکەی بێ هۆ، گوڵت بەربابێ!
هەر وەکوو بەهار خەزانت دوابێ!

بگەڕێوە تا دڵ پڕ بە هەستی
بگەڕێوە تا دڵ پڕ بە هەستی
بتکا بە ڤینۆس بۆ خۆشەویستی!
بۆ خۆشەویستی!
وەرەوە وەکوو هەوری بەهاران
ئازیزترتکەم لە جاری جاران

(ئازیز وا نابێ، ئاشق وا نابێ)
(ئازیز وا نابێ، ئاشق وا نابێ)
(وەها بێباک بی، مەیلت نەمابێ!)
(مەیلت نەمابێ)
کۆچ دەکەی بێ هۆ، گوڵت بەربابێ!
هەر وەکوو بەهار خەزانت دوابێ!



Credits
Writer(s): Zakaria Abdulla
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link