Mahi Min

ماهی من تەنها مەهێکە
ماهی من تەنها مەهێکە سەد نوجوومی مەحو کرد
یاری من تەنها گوڵێکە
یاری من تەنها گوڵێکە سەد هەزاری گرتووە

خۆش لەسەر سینەی سەری هەڵداوە دوو گۆی سەر بە مۆر

مات و حەیرانم کە عەرعەر کەی هەناری گرتووە

شەربەتی عوننابی لێوی شەکەر و بادامی چاو
شەربەتی عوننابی لێوی شەکەر و بادامی چاو
سەرووی قەددت ڕاستە ئەنواعی سیماری گرتووە

لەعلی شەککەرباری تۆ تێراوە، شەککەر باریە
لێوی میحنەتباری من بێئاوە، باری گرتووە

ئەژدەهای زوڵفی لە دەوری گەنجی حوسنی حاریسە

حەڵقە حەڵقە، چین بە چین، سەرتا بە خواری گرتووە

گەرد و باری هیجری تۆ وا عالەمی لێ کردمە تۆز

نەک دوو چاوم، بەڵکە حەتتا دڵ غووباری گرتووە
نەک دوو چاوم، بەڵکە حەتتا دڵ غووباری گرتووە

ماهی من تەنها مەهێکە
ماهی من تەنها مەهێکە سەد نوجوومی مەحو کرد
یاری من تەنها گوڵێکە
یاری من تەنها گوڵێکە سەد هەزاری گرتووە

Credits
Writer(s): Rashed Adnan Karim
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link