Xatun

خاتوونەکەم بیستووتە ئاسمان چەن دوورە
من بارتەقای دووری ئاسمان خۆشم دەوێی
بیستووتە دەریا چەن قووڵە
بەقەد قووڵی گشت دەریاکان خۆشم دەوێی

گیانەکەم تۆ نووسراوێکی دێڕت بەقەد تاڵی پەرچەم
من چوار ساڵە دەتخوێنمەوە چەن باڵی بیرم لێک دەدەم
نە تێر دەبم نە تێت دەگەم

خاتوونەکەم، خاتوونەکەم بیستووتە ئاسمان چەن دوورە
خاتوونەکەم بیستووتە ئاسمان چەن دوورە

من بارتەقای دووری ئاسمان
من بارتەقای دووری ئاسمان خۆشم دەوێی، خۆشم دەوێی
خۆشم ئەوێی، خۆشم ئەوێی

خاتوونەکەم، خاتوونەکەم بیستووتە دەریا چەن قووڵە
بەقەد قووڵی گشت دەریاکان خۆشم دەوێی، خۆشم دەوێی
خۆشم ئەوێی، خۆشم ئەوێی

خاتوونەکەم، خاتوونەکەم بیستووتە دەریا چەن قووڵە
بەقەد قووڵی گشت دەریاکان خۆشم دەوێی، خۆشم دەوێی
خۆشم ئەوێی، خۆشم ئەوێی

گیانەکەم، گیانەکەم تۆ نووسراوێکی
گیانەکەم تۆ نووسراوێکی دێڕت بەقەد تاڵی پەرچەم
گیانەکەم تۆ نووسراوێکی دێڕت بەقەد تاڵی پەرچەم
من چوار ساڵە ئەتخوێنمەوە چەن باڵی بیرم لێک ئەدەم
چەن باڵی بیرم لێک ئەدەم
نە تێرەبم نە تێت دەگەم
خاتوونەکەم، خاتوونەکەم

زۆر ئەترسم لە ناو دێڕی شێعرەکانما شار بتناسێ
کامێرەی چاوی مەرگەوەڕ وێنەت بگرێ، هەڵیواسێ

زۆر دەترسم لە ناو دێڕی شێعرەکانما شار بتناسێ
کامێرەی چاوی مەرگەوەڕ وێنەت بگرێ، وێنەت بگرێ، هەڵیواسێ، هەڵیواسێ
زۆر ئەترسم، زۆر ئەترسم گەر بتناسن پەنجەکانم هەڵوەرێنن
شابسکی تۆش بسووتێنن
بەڵام هێشتا من دەربەست نیم

زۆر دەترسم، زۆر دەترسم لە ناو دێڕی شێعرەکانما شار بتناسێ
کامێرەی چاوی مەرگەوەڕ وێنەت بگرێ، هەڵیواسێ
زۆر دەترسم، گەر بتناسن پەنجەکانم هەڵوەرێنن
شابسکی تۆش بسووتێنن
بەڵام، بەڵام هێشتا من دەربەست نیم
هەرچیم دیوە، هەرچیم بۆ چاوت نووسیوە نایشارمەوە
تا چۆک بدا لە دەروونتا دێوی گومان
تا گەورە و بچووک بزانن
خۆشم دەوێی، خۆشم دەوێی
سەد بارتەقا دووری ئاسمان

هەرچیم دیوە، هەرچیم دیوە، هەرچیم بۆ چاوت نووسیوە نایشارمەوە
نایشارمەوە تا چۆک بدا لە دەروونتا دێوی گومان
تا گەورە و بچووک بزانن
خۆشم دەوێی، خۆشم دەوێی
سەد بارتەقای دووری ئاسمان

خاتوونەکەم بیستووتە ئاسمان چەن دوورە
من بارتەقای دووری ئاسمان خۆشم ئەوێی
من بارتەقای دووری ئاسمان خۆشم دەوێی
خاتوونەکەم
من بارتەقای دووری ئاسمان خۆشم دەوێی
خۆشم ئەوێی



Credits
Writer(s): Abdulla Pashew, Hooshang Kamkar
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link