Tavge

تۆ بە تاڤگەی پێکەنینێ
نەرمە شەرمێ ئەبارێنی
تۆ بە تاڤگەی پێکەنینێ
نەرمە شەرمێ ئەبارێنی
بە سەرنجی خۆشەویستی
ڕۆح و جەستەم ئەبزوێنی
دەسا چیپکەم من باڵبەستی
ژیانێکی دیل و کەیلم
هەموو دنیا گوڵباران بێ
بەرەو تۆ دێ تاسەی مەیلم
تۆ بڕوانە چۆن مانگەشەو
دارو دەوەن ڕەنگین ئەکا
سەرنجی تۆش وەکو هەتاو
دنیام پڕ لە ئەوین ئەکا
ئەو شەوانەی کە من هەمن
چاوت ڕۆژیان دێنێتەوە
یاسای ژینە کە خۆر هەڵدێ
مانگەشەو کاڵ ئەبێتەوە
ئەی خۆرەتاو گەرچی پرشەی
نیگای چاوت زۆر بەتینە
تا ئەتوانم بۆت ئەڕوانم
ڕووناکی ئەدەی بەم ژینە
دەسا چیپکەم من باڵبەستی
ژیانێکی دیل و کەیلم
هەموو دنیا گوڵباران بێ
بەرەو تۆ دێ تاسەی مەیلم
دڵم گەڵای درەختێکە
شەماڵێک بەو ڕایوەشێنە
وەرە گوڵم لە داری خەم
تاسەی کەیلم هەڵوەرێنە



Credits
Writer(s): Ahmad Muhamad, Sabir Ghaderi
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link