Dli Sewzm (Love)

دڵی سەوزم، لە زەردی تۆ دەلەرزێ
لە ساردی تۆ، گەرم بۆ تۆ، دەلەرزێ

لە دووریتا، وەکوو ئاهوویی گیراو
لەناو داوا، بە هۆ و بێ هۆ دەلەرزێ
لە دووریتا، وەکوو ئاهوویی گیراو
لەناو داوا، بە هۆ و بێ هۆ دەلەرزێ

لەبەر دەمتا لە کاتی تێپەڕینا
وەکوو مۆمێک نزیک پشکۆ دەلەرزێ
وەک ئەو ئێوارەیەی مانگ کەوتە خوارێ
وەکوو پەردەی دەمی ئاسۆ دەلەرزێ
دڵم خوێنە، گوڵە ئەندام و جەستەت
بە خوێنی دڵ وەکوو شەوبۆ دەلەرزێ



Credits
Writer(s): Adnan Karim
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link