Were Lam

کیژێ تۆ گەلێ جوانی!
قەد و باڵات لاولاوە
زوڵفت کەمەندی دڵە
وا بەسەر شانتا بڕاوە!

لە دونیا کەس وەکو من
قەت بۆ تۆ نەسووتاوە!
خۆت بەتەنها یەکێکی
تیرت لە دڵی هەزار داوە!

وەرە لام، وەرە لام، وەرە لام
بێ تۆ من ئاوارە و بەتەنیام!
وەرە لام، وەرە لام، وەرە لام
بێ تۆ من ئاوارە و بەتەنیام!

هەر تۆی چیرۆکی جوانی
لەنجەی کچانی دونیا!
بۆ خاتری نیگایەکت
هەزاران کەس شێت و شەیدان!

تۆ شازادەی پەریانی!
یان فریشتەی ئاسمانی؟!
بەو دڵە بەدبەختەی من
هیچ ڕۆژێک قەولت نەدامێ!

وەرە لام، وەرە لام، وەرە لام
بێ تۆ من ئاوارە و بەتەنیام!
وەرە لام، وەرە لام، وەرە لام
بێ تۆ من ئاوارە و بەتەنیام!



Credits
Writer(s): Zakaria Abdulla
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link