Bay Nasim (Love)

لاکه بەم لاوه ببینه ڕەنگم
ڕۆشن که حوجرەی دەروونی تەنگم
دەرونم لەخەم تۆزێ ئازاد بێ
دڵەی زامارم با تۆزێ شاد بێ
تۆی گوڵی ناو باغی ژیانم
دەمت غونچەکەی گوڵزاری بەهارم
تۆی گوڵی ناو باغی ژیانم
دەمت غونچەکەی گوڵزاری بەهارم
. .
بەڵکو ڕۆشن بێ سەراسەر زەمین
ببینم باڵای یاری نازەنین
ببینم باڵای یاری نازەنین

بای نەسیم کەوتەوه شنەی زۆلفەکەی لەسەر ڕووی نیانی
بای نەسیم کەوتەوه شنەی زۆلفەکەی لەسەر ڕووی نیانی

یار بەلەنجەو لار هاتەوه بەڕەوتی جووانی
غونچه دەم خەنده ناز دەکا سپێدەی بەیانی
تۆی گوڵی ناو باخی ژیانم
دەمت غونچەکەی گۆلزاری بەهارم
تۆی گوڵی ناو باخی ژیانم
دەمت غونچەکەی گۆلزاری بەهارم
. .
تۆ خۆت ئەزانی چەند پەرێشانیم
سەر هەلقەی دەستەی دەرون ڕێشانم
سەر بێنه باڵای خاکی گۆڕخانم
با دەرچێ له دڵ خەمی زەمانم

تۆی گوڵی ناو باخی ژیانم
دەمت غونچەکەی گۆلزاری بەهارم
تۆی گوڵی ناو باخی ژیانم
دەمت غونچەکەی گۆلزاری بەهارم
. .
بەڵکو ڕۆشن بێ سەراسەر زەمین
ببینم باڵای یاری نازەنین
ببینم باڵای یاری نازەنین

بای نەسیم کەوتەوه شنەی زۆلفەکەی لەسەر ڕووی نیانی
بای نەسیم کەوتەوه شنەی زۆلفەکەی لەسەر ڕووی نیانی

یار بەلەنجەو لار هاتەوه بەڕەوتی جووانی
غونچه دەم خەنده ناز دەکا سپیدەی بەیانی
تۆی گوڵی ناو باخی ژیانم
دەمت غونچەکەی گوڵزاری بەهارم
تۆی گوڵی ناو باخی ژیانم
دەمت غونچەکەی گوڵزاری بەهارم



Credits
Writer(s): Rashed Adnan Karim
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link