Ey Khoda

ئەمان ئەمان کەسم ئای برام ئای کەسم ئای
هەی داد هەی داد کەسم ئای برام ئای
...
من بە کێ بێژم خەمم خەمخوارەکەم لێ گوم بووە
بێدڵم بێتاقەتم، بێتاقەتم دڵدرەکەم لێ گوم بووە
روو بە شاخ و داخی غوربەت، بێوچان دێم و ئەچم
هیچکه نامناسێت من کێم، شارەکەم لێ گوم بووە
ئەی خودا ئەی خودا ئەی خودا
...
کوترێکی دەستەمۆی ناو دەستی دڵدار بووم و چووم
ئێستا بێلانەم گوڵی خۆم، یارەکەم لێم گوم بووە
بێنەوایێ هەر گوڵێکم، بێسەفایێ هەر دڵێ
بولبولی بێدەنگم و هەوارەکەم لێ گوم بووە
ئەی خودا ئەی خودا ئەی خودا
...
من پەپوولەیەکم بە دەم سنجاخی تیژی رۆژگار
هام لە نێو دەفتەرێک گوڵزارەکەم لێ گوم بووە
بێنەوایێ هەر گوڵێکم، بێسەفایێ هەر دڵێ
بولبولی بێدەنگم و هەوارەکەم لێ گوم بووە
ئەی خودا ئەی خودا ئەی خودا
هۆنراوەی شاڕوخ هەورامی



Credits
Writer(s): S. Horami
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link