Xak

دەستم برد بۆ چڵی دارێ
لە تاو ئازار لەق داچڵەکی

کە دەستم برد بۆ لەقەکە
ناوقەدی دار کەوتە هەوار

کە باوەشم کرد بە قەددا
خاک لە ڕێیەوە لە ژێر پێمدا
بەرد ناڵاندی

ئەم جارەیان کە دانەویم خوڵم هەڵگرت
گشت کوردستان زریکاندی



Credits
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link