Zara

دەردی دووری زۆر گرانە
دەردی دووری زۆر گرانە
دڵبەران هیجران بەسە
دەردی دووری زۆر گرانە
دڵبەرا هیجران بەسە

دڵ وەکوو پەروانە سووتا ئاییای
چاوەکەم سووتان بەسە
دڵ وەکوو پەروانە سووتا ئاییاێو
چاوەکەم سووتان بەسە

عاقڵان شەیدا دەبن
ڕووبەندی سەرڕووت لامەدە
عاقڵان شەیدا دەبن
ڕووبەندی سەرڕووت لامەدە

عاشقان کوشتەی جەفاتن
قەتڵی مەزڵوومان بەسە
عاشقان کوشتەی جەفاتن
قەتڵی مەزڵوومان بەسە

گەر قسەی عیشقی گوڵ و بولبول لە لات ئەفسانەیە
گەر قسەی عیشقی گوڵ و بولبول لە لات ئەفسانەیە
تۆ گوڵی خەندان و ئەمنیش بولبولی گریان بەسە
تۆ گوڵی خەندان و ئەمنیش بولبولی گریان بەسە

لەسەر باڵای لەیلایە بوومە پەندی دونیایە
مردم بە گریان و زاری، شەو و ڕۆژم خەو نایە
زوڵفت ڕەشە ڕیحانە، سینگت کارگی کەمایە
خۆ منیش وەکوو مەجنوونێ نەماوم بۆ لەیلایە
جارجارە، جارجارە
جارجارە دیدەم زارە، بەم ئێوارە شەدەی لارە
گڕووی لێ گرتووم زارا
دەڵێ لەگەڵت نایەم بۆم نەکڕی گوڵ و گوارە
دەڵێ لەگەڵت نایەم بۆم نەکڕی گوڵ و گوارە

فەسڵێکی زۆر دڵگیرە نێوان مانگی بەهاران
کوێستان دەڕازێنەوە خێڵان هەڵدەکشێن بۆ بناران
دوو شت ئێجگار زۆر خۆشە بۆ سێبووری دڵداران
گەڕەلاوژەی شەوانە، هەڵپەڕینی ئێواران
جارجارە، جارجارە
جارجارە دیدەم زارە، بەم ئێوارە شەدەی لارە
گڕووی لێ گرتووم زارا
دەڵێ لەگەڵت نایەم بۆم نەکڕی گوڵ و گوارە
دەڵێ لەگەڵت نایەم بۆم نەکڕی گوڵ و گوارە

نێوان مانگی بەهاران وەختی خێڵ بەرەوژوورە
لە هاڕەی ئاوهەڵدێری کوێستانی سەرسنوورە
ورشەی بازنە و پاوانە خرمەی گوارە و بەرموورە
قاقای کیژە عێڵاتیان لە نێو گوڵاڵەسوورە
جارجارە، جارجارە
جارجارە دیدەم زارا بەم ئێوارە شەدەی لارە
گڕووی لێ گرتووم زارا
دەڵێ لەگەڵت نایەم بۆم نەکڕی گوڵ و گوارە
دەڵێ لەگەڵت نایەم بۆم نەکڕی گوڵ و گوارە



Credits
Writer(s): Adnan Karim Rashed
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link