Belênim Pê Bide

تۆ بەڵێنم پێ بدە تا من بەرەو ژوان ببمەوە
بمدەیە ماچێکی تەڕ لەم لێوە با جوان ببمەوە

دەستی لەرزۆکم هەتا تێیدایە هێزی بەی گوشین
لێمگەڕێ تاوێ لە باغی سینە میوان ببمەوە
شەنگە بێری بسڕەوە فرمێسکی بێ شوانی ئیتر
ڕەنگە هێشتا لەو چیا و زۆزانە بۆ شوان ببمەوە
من گوڵی سەر گۆڕی ئاواتێکی لەمێژینەم بەڵام
ڕێژنەیەکم لێبدە پێم وایە بۆ ڕوان ببمەوە
تۆ بەڵێنم پێ بدە تا من بەرەو ژوان ببمەوە
بمدەیە ماچێکی تەڕ لەم لێوە با جوان ببمەوە
تۆ بەڵێنم پێ بدە تا من بەرەو ژوان ببمەوە
بمدەیە ماچێکی تەڕ لەم لێوە با جوان ببمەوە

Credits
Writer(s): Traditional
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link