Minal Nebûm

ئەگەر عومری جوانی و گەنجیم به تۆ بەخشی مناڵ نەبووم
له ئێوارەی تەنیاییدا بەد مەست نەبووم خەیاڵ نەبووم
ئەگەر غەرقی ئەوینت بووم خۆ باڵندەی بێ باڵ نەبووم
یان هەناری دار هەتاوی ناو بەفرەکەی مەغریب نەبووم
بڕۆ ئیتر جارێکی تر تۆ به نەرمی نامبینیەوە
من بەفر بم تۆ خۆرەتاو هەر ئەبێ تۆ بتوێیتەوە

ئەگەر هاتم پەیامێک بووم له کانی له ڕۆشنتر
وەک پەروانه لەو دیو بەهار بێ زمان و غەریبتم
بەڵام حەیف و هەزاران حەیف تۆ سێبەرت دڕک و خار بوو
ئەوین لای تۆ هەر درۆ بوو بیابانی پڕ له مار بوو
بڕۆ ئیتر تازه هەرگیز نێوی دڵم نادەم به تۆ
هەرگیز مەلی خۆشەویستی نافڕێنمه باخچەی دڵی تۆ

ئەگەر عومری جوانی و گەنجیم به تۆ بەخشی مناڵ نەبووم
له ئێوارەی تەنیاییدا بەد مەست نەبووم خەیاڵ نەبووم
ئەگەر غەرقی ئەوینت بووم خۆ باڵندەی بێ باڵ نەبووم
یان هەناری دار هەتاوی ناو بەفرەکەی مەغریب نەبووم
بڕۆ ئیتر جارێکی تر تۆ به نەرمی نامبینیەوە
من بەفر بم تۆ خۆرەتاو هەر ئەبێ تۆ بتوێیتەوە



Credits
Writer(s): Traditional
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link