Rîşe Be

تۆش وەکو من
پێکەنینت لە گریانا بەجێماوە؟
وەکو نەمامی دەم ڕەشەبا
چڵ و چرۆت لێ شکاوە؟
دیارە کە تۆش بێدەنگ بوونت
حیکایەت و ڕۆمانێکە
ئەفسوونگەری تەنیاییی تۆ
وێرانبوونی ژوانێکە!
سێبەرێکی ماندوو و شەکەت
بە شوێن خۆتا ڕائەکێشی
بێگومانم تۆش وەکو من
هەر تاڵاوی خەم ئەنۆشی!
وایدەبینم کە تۆش وەک من
دونیای عەشقت سەرابێکە
مەستیی ئەوین تەمەن کورتە و
وەک مەستبوونی شەرابێکە!
تۆش وەکو من دڵت پڕە
لە تەنیایی و خەم و گومان
پەشیمانی لەو ڕۆژانەی
کە بۆ کەسێکت هەڵوەراند!
لە گریانا بەجێماوە؟
وەکو نەمامی دەم ڕەشەبا
چڵ و چرۆت
لێ شکاوە؟
سێبەرێکی ماندوو و شەکەت
بە شوێن خۆتا ڕائەکێشی
بێگومانم تۆش وەکو من
هەر تاڵاوی خەم ئەنۆشی!
وایدەبینم کە تۆش وەک من
دونیای عەشقت سەرابێکە
مەستیی ئەوین تەمەن کورتە و
وەک مەستبوونی شەرابێکە!
تۆش وەکو من دڵت پڕە
لە تەنیایی و خەم و گومان
پەشیمانی لەو ڕۆژانەی
کە بۆ کەسێکت هەڵوەراند!
تۆش وەکو من
پێکەنینت
لە گریانا
بەجێماوە؟
وەکو نەمامی دەم ڕەشەبا
چڵ و چرۆت لێ شکاوە؟



Credits
Writer(s): Traditional
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link