Gulî Behar

هێندە بەرگی ئاڵ مەپۆشە
نەک لە چاوما بتوێیتەوە
هێندە بەرگی ئاڵ مەپۆشە
نەک لە چاوما بتوێیتەوە
ئەڵێی گوڵی نەو بەهاری
بە بای شەماڵ ئەشنێیتەوە
ئەڵێی گوڵی نەو بەهاری
بە بای شەماڵ ئەشنێیتەوە
لە دوورەوە کە ئەتبینم
تەزووی ئارام بە دڵما دێ
خۆشەویستیت هەتاوێکە
لە ئاوابوون جوانتر ئەبێ
لە دوورەوە کە ئەتبینم
تەزووی ئارام بە دڵما دێ
خۆشەویستیت هەتاوێکە
لە ئاوابوون جوانتر ئەبێ
کەڕەنگ ئەڵێی هەموو دوونیا
لە ڕوخساری تۆیادیار بێت
بڕوا مەکە زەردەخەنە
لە ناو دڵما لێی دیاربێ
کەڕەنگ ئەڵێی هەموو سروشت
لە ڕوخساری تۆیا دیار بێ
بڕوا مەکە زەردەخەنە
لە ناو دڵما لێی دیاربێت
زوڵفت بە باشەپۆل دەدا
وەکو دەریای بێ بەندەرە
تاجی جوانی هەموو گوڵێ
زوڵفت بە باشەپۆل دەدا
وەکو دەریای بێ بەندەرە
تاجی جوانی هەموو گوڵێ
شێوەی نازای تۆی لەسەرە



Credits
Writer(s): Traditional
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link