Har Amnm

هەر ئەمنم ئەو کەسەی ژینی بۆ تۆ ماوە!
حەز لە کەس ناکەم قەت، تاکوو دونیا ماوە!
هەر تۆی قسەی عیشقم، توخوا مەمخە لاوە
هاوار مەمخە لاوە، جەرگم سووتاوە
هەر تۆی قسەی عیشقم، توخوا مەمخە لاوە
هاوار مەمخە لاوە، جەرگم سووتاوە

ڕەنگ زەرد و چاو بە گریانم بە خودای بێ تۆ!
بێ دەنگ و مات و غەمبارم وەڵڵا بێ تۆ!
جا بۆچیمە ئەمن ئەو ژیانە بێ تۆ؟!
ئەو ژیانە بێ تۆ؟!، تۆی قسەی عیشقم!
جا بۆچیمە ئەمن ئەو ژیانە بێ تۆ؟!
ئەو ژیانە بێ تۆ؟!، تۆی قسەی عیشقم!

هەر تۆی خۆشەویستم، بە دڵ دەتپەرەستم!
هەر ئەتۆی تەکیەگاهی شێعر و هەڵبەستم
بە یادی دوو چاوت، بە خودای بێ مەی مەستم
وەڵا بێ مەی مەستم، تۆی قسەی عیشقم!
بە یادی دوو چاوت، وەڵا بێ مەی مەستم
بەخودای بێ مەی مەستم، تۆی قسەی عیشقم!



Credits
Writer(s): Traditional
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link