Wara Lam

کیژێ تۆ گەلێ جوانی!
قەد و باڵات لاولاوە
زوڵفت کەمەندی دڵە
وا بەسەر شانتا بڕاوە!

لە دونیا کەس وەکو من
قەت بۆ تۆ نەسووتاوە!
خۆت بەتەنیا یەکێکی
تیرت لە دڵی هەزار داوە!

(وەرە لام، وەرە لام، وەرە لام)
بێ تۆ من ئاوارە و بەتەنیام!
(وەرە لام، وەرە لام، وەرە لام)
بێ تۆ من ئاوارە و بەتەنیام!

هەر تۆی لەنجەی کچانی
ڕێک و ناسکی دونیا!
بۆ خاتری نیگایەکت،
هەزاران کەس شێت و شەیدا!

ڕاستە ئەتۆ نازداری
پەیامی سەوزی دڵداری
بەو دڵە بەدبەختەی من،
ئەتۆ هیچ ڕۆژێک قەولێکت نەدا!

(وەرە لام، وەرە لام، وەرە لام)
بێ تۆ من ئاوارە و بەتەنیام!
(وەرە لام، وەرە لام، وەرە لام)
بێ تۆ من ئاوارە و بەتەنیام!

کیژێ تۆ گەلێ جوانی!
قەد و باڵات لاولاوە
زوڵفت کەمەندی دڵە
وا بەسەر شانتا بڕاوە!

لە دونیا کەس وەکو من
قەت بۆ تۆ نەسووتاوە!
خۆت بەتەنیا یەکێکی
تیرت لە دڵی هەزار داوە!

(وەرە لام، وەرە لام، وەرە لام)
بێ تۆ من ئاوارە و بەتەنیام!
(وەرە لام، وەرە لام، وەرە لام)
بێ تۆ من ئاوارە و بەتەنیام!



Credits
Writer(s): Traditional
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link