Boche Hati - بۆچی هاتی

بۆچی هاتی؟ تا بزانی کە من چۆنم!
هاتووی دوودڵ، گوایە ڕاگۆڕەکەی کۆنم!
بۆچی هاتی؟ تا بزانی کە من چۆنم!
هاتووی دوودڵ، گوایە ڕاگۆڕەکەی کۆنم!

بۆچی هاتووی؟ لەم غوربەتە چیت لێم ئەوێ؟!
هاتووی ڕاڕای کەسێکی ترم خۆشدەوێ!
لێم دووربە، تۆ شەونمێ بووی گوڵت جێهێشت!
فرمێسک و خوێنی زۆریشت بە چاوم ڕێشت

ئەوەی جارێک دڕکی عەشقی بەدڵداچێت
بەلای باغ و گوڵ و جوانیشیدا ناچێت
بۆچی هاتووی؟ تا زامی کۆن بکولێتەوە!
هاتووی دیسان دڵ لەتاوت بتلێتەوە!
دوو بەهارە لە تۆ ونم، لە من ونی
دوو بەهارە من بێ تۆمە
دوو بەهارە تۆ بێ منی

بۆچی هاتی؟ تا بزانی کە من چۆنم!
هاتووی دوودڵ، گوایە ڕاگۆڕەکەی کۆنم!
بۆچی هاتووی؟ تا بزانی کە من چۆنم!
ئاخ، هاتووی دوودڵ، گوایە ڕاگۆڕەکەی کۆنم!

بۆچی هاتووی؟ لەم غوربەتە چیت لێم ئەوێ؟!
هاتووی ڕاڕای کەسێکی ترم خۆشدەوێ!
لێم دووربە، تۆ شەونمێ بووی گوڵت جێهێشت!
فرمێسک و خوێنی زۆریشت بە چاوم ڕێشت
لێم دووربە، تۆ شەونمێ بووی گوڵت جێهێشت!
فرمێسک و خوێنی زۆریشت بە چاوم ڕێشت
لێم دووربە، تۆ شەونمێ بووی



Credits
Writer(s): Zakaria Abdulla
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link