Laila Pol Malak

لەیلا پۆڵ مەلەک
تۆ دڵت پێکاوم
بە تۆ گیرساوم
تۆی ژینی من
من بۆت نەماوم
شەو بۆت گریاوم
زەردەخەنەکەت
بۆی سووتام
چاو کارمامزی دەشتێ
بەژنت لاولاوە
ئای کە لەو جوانییەی
خوا بە تۆی داوە
کیژۆڵە ڕەشتاڵە
وا لەبەر چاومایە
ئەم ڕووە جوانە
شەونمی مەمکت
بۆ من دەرمانە
شیرینەی شانزە ساڵە

لەیلا پۆڵ مەلەک
ئەم لێوە نیانە
مژێکی بۆ من
ئاوی ژیانە
لەیلا پۆڵ مەلەک
ئەی فریشتەی کوشتە
ئەو جێی تۆی لێ بێ
بۆم بەهەشتە

ئاخۆ ئەبێ ڕۆژێ
بێمەوە یادت
جێم گرتبێ لەناو
دڵەی بێدادت
یان ئەبمە نامدادت

لەیلا پۆڵ مەلەک
دە وەرە نێو باوەشم
بتوێوە لەناو گیان و لەشم
بتوێوە لەناو
گیان و لەشم



Credits
Writer(s): Homer Dzaiy
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link