Lem Wnnabe

لە ڕووناکی ناو ژوور سەرنجم دێوانە بە شوێن فرمێسکەکانتا
ئەگەڕێ خوار و ژوور ناسرەوێ بۆساتێ
بە دەستی چەپ و ڕاست زەنگیانەی فرمێسکت
ئەکات بە ملوانکە و ئەلبوومی یادگاریش
ملی درێژ درێژ ئەبات بۆ ملوانکە و لەوێدا ئەسرەوێ

لێم ون نابێ، لێم ون نابێ، دوابە فرمێسکی ئەو شەوەی کە ڕۆشتی
لێم ون نابێ، لێم ون نابێ، هەناسەی تۆ ئەوساتەی کە نوستی

لەپەنا ئاگردان هاڵاوی دار وەکو هەناسەی تۆ ئەبینم
بیرم ناچێتەوە ئەوساتەی نوستبووی
هەناسەی گەرمی تۆ ئەیدا لە ڕوومەتم
ئەمبینی لەناو ژوور هاڵاوی هەناسەت
بوبو بە گەرمی بۆ شەوانی زستانم لەجێگەی ئاگردان

لێم ون نابێ، لێم ون نابێ، دوابە فرمێسکی ئەو شەوەی کە ڕۆشتی
لێم ون نابێ، لێم ون نابێ، هەناسەی تۆ ئەوساتەی کە نوستی

تۆ نوستبووی کاتێ هەناسەی گەرمی تۆ بەگەردنمەوە ئاڵا
لەنێو هەناسەتدا وردەماچی لێوت
زۆر بە نەرمی و خێرا بەبێ ئاگای تۆ
لە لێوتەوە ئەهات ئەگەڕا بۆشوێنێ
تا گەرم و نەرم بێ بۆ ئەوەی تا بەیان هەروەکو تۆ بنوێ

لێم ون نابێ، لێم ون نابێ، دوابە فرمێسکی ئەو شەوەی کە ڕۆشتی
لێم ون نابێ، لێم ون نابێ، هەناسەی تۆ ئەوساتەی کە نوستی

لە ڕووناکی ناو ژوور سەرنجم دێوانە بە شوێن فرمێسکەکانتا
ئەگەڕێ خوار و ژوور ناسرەوێ بۆساتێ
بە دەستی چەپ و ڕاست زەنگیانەی فرمێسکت
ئەکات بە ملوانکە و ئەلبوومی یادگاریش
ملی درێژ درێژ ئەبات بۆ ملوانکە و لەوێدا ئەسرەوێ

لێم ون نابێ، لێم ون نابێ، دوابە فرمێسکی ئەو شەوەی کە ڕۆشتی
لێم ون نابێ، لێم ون نابێ، هەناسەی تۆ ئەوساتەی کە نوستی



Credits
Writer(s): Chya Muhamad
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link