Agar to broy " If you go away"

گەر نیازت بوو لە شەودا بڕۆی
شەو لەناو دڵتا هەڵگرە و بڕۆ
شەوانی شعر و شەوی گۆرانی
شەوانی نازی گەرمی بێ دوای
شەوانی مۆمی تاق تابەیانی
هەمووی لە دڵتا هەڵگرە و بڕۆ

ئەگەر تۆ بڕۆی ئەگەر تۆبڕۆی

گەر لەناو دڵتا شعرم هەڵگری
بەخەیاڵیش بێت ئەتهێنێتە لام
گەر لەناو دڵتا ئاوازم بچڕی
چی باڵندەیە دێنە سەر ڕێگات
گەر لەناو دڵتا مۆمی شەو هەڵکەی
گشت ڕێگای دوورت دەبنە چراخان

ئەگەر تۆ بڕۆی ئەگەر تۆبڕۆی

گەر نیازت بوو لە ڕۆژدا بڕۆی
ڕۆژ لەناو دڵتا هەڵگرە و بڕۆ
ڕۆژانی پیاسە و ڕۆژانی فڕین
ڕۆژانی سەمای دەست لەناو یەک ژین
ڕۆژانی ماچی سارێژی برین
هەمووی لە دڵتا هەڵگرە و بڕۆ

ئەگەر تۆ بڕۆی ئەگەر تۆبڕۆی

گەر لەناو دڵتا هەنگاوم هەڵگری
هەنگاوەکانت تۆ دێنن بۆلام
گەر لەناو دڵتا باڵم هەڵگری
فڕینم دێت و دەتبا بۆ ئاسمان
گەر لەناو دڵتا ماچم هەڵگری
چی ڕەنگی لێومە بۆت دەبنە سووراو
ئەگەر تۆ بڕۆی ئەگەر تۆبڕۆی

ئەگەر تۆ بڕۆی هەر هەموو شتێ
هەر لێوی تەڕ و چاوەکانم نا
هەر گەرمی دەست و پرچی لوولم نا
هەر دەنگە ژێم و باوەشم بۆت نا
گشت بەشی لەشم زۆر بەخێرای
ئەچنە دڵت بۆ هەتا هەتای
ئەگەر تۆ بڕۆی ئەگەر تۆ بڕۆی



Credits
Writer(s): Chya Muhamad
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link