Bo Peşîmanî

بۆ پەشیمانی تۆ لە دڵداری؟!
ئەبێ بیچێژی ئێش و ئازاری!
بۆ پەشیمانی تۆ لە دڵداری؟!
ئەبێ بیچێژی ئێش و ئازاری!

کە تۆ دڵتدا و دڵێکت ئەستاند
زۆر دڵنیابە دوو دڵت سوتاند!
ئێستاش لە پای چی لە خوا ناترسی؟!
بەزەییت نایێ بە خۆشەویستی!

تۆ پەشیمانی و هەر پەشیمان بە!
چاو بە فرمێسک و دڵ بە گریان بە!
(تۆ پەشیمانی و هەر پەشیمان بە)
(چاو بە فرمێسک و دڵ بە گریان بە)

تاکو ئەو ڕۆژەی دەگەڕێیتەوە
شێت و سووتاوی عیشقی جاران بە!
تاکو ئەو ڕۆژەی دەگەڕێیتەوە
شێت و سووتاوی عیشقی جاران بە!

باوەشی عیشقی من کراوەیە
بۆ ڕۆژەکانی یەکترپەرستی
بەهار بەبێ گوڵ، ڕەنگ نانوێنێ!
ژیان پایزە بێ خۆشەویستی

کە تۆ دڵتدا و دڵێکت ئەستاند
زۆر دڵنیابە دوو دڵت سوتاند!
ئێستاش لە پای چی لە خوا ناترسی؟!
بەزەییت نایێ بە خۆشەویستی!

تۆ پەشیمانی و هەر پەشیمان بە!
چاو بە فرمێسک و دڵ بە گریان بە!
(تۆ پەشیمانی و هەر پەشیمان بە)
(چاو بە فرمێسک و دڵ بە گریان بە)

تاکو ئەو ڕۆژەی دەگەڕێیتەوە
شێت و سووتاوی عیشقی جاران بە!
تاکو ئەو ڕۆژەی دەگەڕێیتەوە
شێت و سووتاوی عیشقی جاران بە!



Credits
Writer(s): şallaw, Zakaria Abdulla
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link