Çun Wa Nabê

چۆن وا نابێ، چۆن وانابێ؟!
دڵم عەشقی جوانیت نەبێ
چۆن وا نابێ، چۆن وا نابێ؟!
دڵم عەشقی جوانیت نەبێ

لە چاوی من هێندە جوانی
نابێ هیچ جوانی وا هەبێ!
لە چاوی من هێندە جوانی
نابێ هیچ جوانی وا هەبێ!

چاوەکانت لە کل ناوە
ناز دەفرۆشی بەم دوو چاوە!
چاوەکانت لە کل ناوە
ناز دەفرۆشی بەم دوو چاوە!

ئەڵێن مەیلی بە من داوە!
دوعا دەکەم خۆزگە وابێ
ئەڵێن مەیلی بە من داوە!
دوعا دەکەم خۆزگە وابێ

(چۆن وا نابێ، وا نابێ لە ئاستی جوانێ؟!)
(دڵ بەزێنە، ڕفێنە کاتێ ئەڕوانێ!)
چۆن وا نابێ، وا نابێ لە ئاستی جوانێ؟!
دڵ بەزێنە، ڕفێنە کاتێ ئەڕوانێ!

چۆن وا نابێ، چۆن وانابێ؟!
دڵم عەشقی جوانیت نەبێ
چۆن وا نابێ، چۆن وا نابێ؟!
دڵم عەشقی جوانیت نەبێ

تیرێکی وات لە دڵ داوە
هەر ڕۆژ مەیلم بۆت زیاد دەبێت!
تیرێکی وات لە دڵ داوە
هەر ڕۆژ مەیلم بۆت زیاد دەبێت!

بە وشەی ناز و پەیمانت
دەمبەی بەرەو دونیای جوانت!
شیرینە لێوەکانت
هەر وشەیەک لای تۆوە بێت!

چاوەکانت لە کل ناوە
ناز ئەفرۆشی بەم دوو چاوە!
چاوەکانت لە کل ناوە
ناز ئەفرۆشی بەم دوو چاوە!

ئەڵێن مەیلی بە من داوە!
دوعا دەکەم خۆزگە وابێ
ئەڵێن مەیلی بە من داوە!
دوعا دەکەم خۆزگە وابێ

(چۆن وا نابێ، وا نابێ لە ئاستی جوانێ؟!)
(دڵ بەزێنە، ڕفێنە کاتێ ئەڕوانێ!)
چۆن وا نابێ، وا نابێ لە ئاستی جوانێ؟!
دڵ بەزێنە، ڕفێنە کاتێ ئەڕوانێ!

چۆن وا نابێ، چۆن وانابێ؟!
دڵم عەشقی جوانیت نەبێ
چۆن وا نابێ، چۆن وا نابێ؟!
دڵم عەشقی جوانیت نەبێ

(چۆن وا نابێ، وا نابێ لە ئاستی جوانێ؟!)
(دڵ بەزێنە، ڕفێنە کاتێ ئەڕوانێ!)
چۆن وا نابێ، وا نابێ لە ئاستی جوانێ؟!
(دڵ بەزێنە، ڕفێنە کاتێ ئەڕوانێ!)

چۆن وا نابێ، چۆن وانابێ؟!
دڵم عەشقی جوانیت نەبێ
چۆن وا نابێ، چۆن وا نابێ؟!
دڵم عەشقی جوانیت نەبێ



Credits
Writer(s): Cebar Hebîb, Zakaria Abdulla
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link