Meylî Willat

ئاخ!
ئەی نیشتیمان!
چۆلەکەی سەر هەر چڵێکت، سەت کەناری ئێرە دێنێ!
شەرم و بزەی هەر شۆخێکت
شەرم و بزەی هەر شۆخێکت
سەت فریشتەی ئێرە دێنێ!
سەت فریشتەی ئێرە دێنێ!
سەت فریشتەی ئێرە دێنێ!

چەند ڕۆژێکە
ئاخ، دڵم مەیلی ئێوارانی وڵات دەکا!
چاوم مەیلی پیرە قەڵا و
شنە و ئاوی وڵات دەکا!
ئاخ، وڵات دەکا
چەند ڕۆژێکە
ئاخ، دڵم مەیلی ئێوارانی وڵات دەکا!
وڵات دەکا، ئازیزم!
چاوم مەیلی پیرە قەڵا و
شنە و ئاوی وڵات دەکا!
وڵات دەکا، ئازیزم!

خۆزگە دەکرا لەسەر باڵی گۆرانیەک من دەهاتمەوە!
لە کۆڵانا، لە شەقاما، جارێکی تر من دەخولامەوە!

(ئەی نیشتیمان دۆزەخیش بی)
(هەر بەهەشتی ئێمەی بەخوا!)
(خوێنمان بۆ تۆ، دەڵمان بۆ تۆ!)
(تۆ بەهەشتی ئێمەی بەخوا!)

ئەی نیشتیمان
قەزای هۆگبەی کوێستانەکەت لە ئێرە خەم!
لە ئێرە خەم، ئازیزم!
قەزای هۆگبەی گەرمیانەکەت لە ئێرە خەم!
لە ئێرە خەم، لە ئێرە خەم، ئازیزم!

چۆلەکەی هەر سەر چڵێکت
سەت کەناری ئێرە دەهێنێ!
شەرم و بزەی هەر شۆخێکت
سەت فریشتەی ئێرە دەهێنێ!

(ئەی نیشتیمان دۆزەخیش بی)
(هەر بەهەشتی ئێمەی بەخوا!)
(خوێنمان بۆ تۆ، دڵمان بۆ تۆ!)
(تۆ بەهەشتی ئێمەی بەخوا!)

خۆزگە دەکرا لەسەر باڵی گۆرانیەک من دەهاتمەوە!
لە کۆڵانا، لە شەقاما، جارێکی تر من دەخولامەوە!

چەند ڕۆژێکە!



Credits
Writer(s): îsmail Xurmalî, Zakaria Abdulla
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link