Le Gell To

ئازیزم، باوانم، چاوم هەر لە ڕێی تۆیە!
گوڵی من، دڵی من، زۆرم خۆشدەوێی بۆیە
پێم وایە دوور لە تۆ، دونیا هەمووی درۆیە!
گیانی من تۆ کەی دێی؟، با بەس بێ ئەم ڕۆڕۆیە!

کە تۆ دێی، شادی دێ، بەهار لەگەڵ خۆت دێنی
لە باخی دڵی من گوڵی ئەوین دەڕوێنی
(کە تۆ دێی، شادی دێ، بەهار لەگەڵ خۆت دێنی)
(لە باخی دڵی من گوڵی ئەوین دەڕوێنی)

ئازیزم، باوانم، چاوم هەر لە ڕێی تۆیە!
گوڵی من، دڵی من، زۆرم خۆشدەوێی بۆیە
پێم وایە دوور لە تۆ، دونیا هەمووی درۆیە
گیانی من تۆ کەی دێی؟، با بەس بێ ئەم ڕۆڕۆیە!

ئازیزم، پێمخۆشە لەگەڵ تۆ بم هەموو ژین
من بۆ تۆ، تۆ بۆ من، ژیان پڕکەین لە ئەوین
بێ تۆیی ئازارە، ساتێ بێ یەکتر نەبین
نامەوێ، بۆ چیمە ساتێ بێ تۆ نازەنین؟!

بیناییم، چەند جوانی، هەر نازە و لێت دەبارێ!
کە ناوم دەهێنی شێتم دەکەی بە جارێ!
(بیناییم، چەند جوانی، هەر نازە و لێت دەبارێ!)
(کە ناوم دەهێنی شێتم دەکەی بە جارێ!)

ئازیزم، باوانم، چاوم هەر لە ڕێی تۆیە!
گوڵی من، دڵی من، زۆرم خۆشدەوێی بۆیە
پێم وایە دوور لە تۆ، دونیا هەمووی درۆیە!
گیانی من تۆ کەی دێی؟، با بەس بێ ئەم ڕۆڕۆیە!



Credits
Writer(s): Zakaria Abdulla
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link