Le Meyxane

ساقیا بادەم بۆ تێکەن
ساقیا بادەم بۆ تێکەن
ساقیا، بادەم بۆ تێکە
کە ڕوحم غەرقی غەمێکە!
داد، ئەی داد، ئەی داد، ئەی
ساقيا بادەم بۆ تێکەن
ئایی، ئایی، ئایی

ساقیا، بادەم بۆ تێکە
کە ڕوحم غەرقی خەمێکە!
کە دەمبینی داگیرساوم
دڵ سووتاوی چاو جوانێکە!
ئیمشەو سەبرم تەنیا پێکە
دونیا هەمووی شەڕابێکە!
ساتێ نەکەی لەبیرم کەی
تخوا هەر مەی بێنە و تێکە!
پێکێ بۆ ئەم چاوە جوانە
کە چیرۆکی ئاشقێکە!
تێکە دڵم پڕ لە ژانە
کە هەر نیگای دەردێکە!
ساقیا بادەم بۆ تێکەن، ئاخ، ئای

(ساقیا بادەم بۆ تێکە)
(کە ڕوحم غەرقی خەمێکە!)
(کە دەمبینی داگیرساوم)
(دڵ سووتاوی چاو جوانێکە!)
(ئیمشەو سەبرم تەنیا پێکە)
(دونیا هەمووی شەڕابێکە!)
(ساتێ نەکەی لەبیرمکەی)
(تخوا هەر مەی بێنە و تێکە!)
پێکێ بۆ ئەم چاوە جوانە
کە چیرۆکی ئاشقێکە!
تێکە دڵم پڕ لە ژانە
کە هەر نیگای دەردێکە!

جێم بۆ ڕاخەن لە مەیخانە!
کە دڵ شاهی سەرخۆشانە
وەرن دەوری مێزم بگرن
ئیمشەو کۆڕی دڵدارانە!
ساقی بێنە ئەو پێکانە
هەڵیاندەم بۆ ئەو چاوانە
بێنە خەمم بە مەی بشۆم!
کە مەی دەرمانی دڵانە!
بە خەیاڵی ئەو چاوانە
کە دڵم شەیدایانە
هی ئەو نازدارەی کوردستان
کە بۆ من هەموو ژیانە!
جێم بۆ ڕاخەن لە مەیخانە!
ئەرێ ئەی داد، ئەی داد، ئەی داد، ئەی داد!

(جێم بۆ ڕاخەن لە مەیخانە!)
(کە دڵ شاهی سەرخۆشانە)
(وەرن دەوری مێزم بگرن)
(ئیمشەو کۆڕی دڵدارانە!)
(ساقی بێنە ئەو پێکانە)
(هەڵیاندەم بۆ ئەو چاوانە)
(بێنە خەمم بە مەی بشۆم!)
(کە مەی دەرمانی دڵانە!)
بە خەیاڵی ئەو چاوانە
کە دڵم شەیدایانە
هی ئەو نازدارەی کوردستان
کە بۆ من هەموو ژیانە!



Credits
Writer(s): Zakaria Abdulla
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link