Netbinem

نەتبینم ڕۆژێ، ماڵم وێڕانە!
نەتبینم ڕۆژێ، شار بیابانە!
شەقام کز و مات، گەڵا ڕێزانە
نەتبینم ڕۆژێ، ئاگربارانە!

بێ گیانە با بێ، لێرەوە بێ
تا باخی ژینم ڕازاوە بێ
بێ گیانە با بێ، لێرەوە بێ
تا باخی ژینم ڕازاوە بێ

نەتبینم، گەر ڕۆژێ نەتبینم، (نەتبینم)
بێزارم، مەرگی خۆم ئەبینم! (کوا ژینم؟!)
(نەتبینم)، گەر ڕۆژێ نەتبینم
(بێزارم)، مەرگی خۆم ئەبینم، کوا ژینم؟!

بنێرە، بنێرە لەم عەتر و شلێرە
لە ڕێحانەی زوڵفت بۆمیان هەڵبژێرە
(بنێرە، بنێرە لەم عەتر و شلێرە)
(لە ڕێحانەی زوڵفت بۆمیان هەڵبژێرە)
کە من دووربم لە گوڵ
جا چۆن بژیم لێرە؟!
کە من دووربم لە گوڵ
جا چۆن بژیم لێرە؟!

سەردەمێکە من بۆ تۆ ئەسوتێم!
خوانەکا ڕۆژێ ئەگەر دووربی لێم
سەرم هەڵئەگرم، وەکو دێوانە!
نەتبینم ڕۆژێ، ئاگربارانە!
سەردەمێکە من بۆ تۆ ئەسوتێم!
خوانەکا ڕۆژێ ئەگەر دووربی لێم
سەرم هەڵئەگرم، وەکو دێوانە!
نەتبینم ڕۆژێ، ئاگربارانە!

نەتبینم ڕۆژێ، ماڵم وێڕانە!
نەتبینم ڕۆژێ، شار بیابانە!
شەقام کز و مات، گەڵا ڕێزانە
نەتبینم ڕۆژێ، ئاگربارانە!

بێ گیانە با بێ، لێرەوە بێ
تا باخی ژینم ڕازاوە بێ
بێ گیانە با بێ، لێرەوە بێ
تا باخی ژینم ڕازاوە بێ

نەتبینم، گەر ڕۆژێ نەتبینم، (نەتبینم)
بێزارم، مەرگی خۆم ئەبینم! (کوا ژینم؟!)
(نەتبینم)، گەر ڕۆژێ نەتبینم
(بێزارم)، مەرگی خۆم ئەبینم، کوا ژینم؟!

بنێرە، بنێرە لەم عەتر و شلێرە
لە ڕێحانەی زوڵفت بۆمیان هەڵبژێرە
(بنێرە، بنێرە لەم عەتر و شلێرە)
(لە ڕێحانەی زوڵفت بۆمیان هەڵبژێرە)
کە من دووربم لە گوڵ
جا چۆن بژیم لێرە؟!
کە من دووربم لە گوڵ
جا چۆن بژیم لێرە؟!



Credits
Writer(s): Cebar Hebîb, Zakaria Abdulla
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link