Beserhatî

بەسەرهاتی دڵداری
بۆتە باسی ئەم شارە!
هەموو خەڵک دەیزانێ
بێوەفا بووی ئەمجارە!
هەموو خەڵک دەیزانێ
بێوەفا بووی ئەمجارە!

دڵی منیش مشتێکە
توانای ئازارت ناکا!
خۆشم لێرە ئاوارەم
وازم لێبێنی چاکە!
خۆشم لێرە ئاوارەم
وازم لێبێنی چاکە!

گریان لە گیانی من دا
لە دوای تۆ وەک بارانە!
ئەزانم ڕۆژێک دەمرم
هەر بە ئەو عیشقەی جارانە!
ئەزانم ڕۆژێک دەمرم
هەر بە ئەو عیشقەی جارانە!

عیشقی من داستانێک بوو
هەموو کەسێک پێی زانی!
کەچی تۆ خستتە ژێر پێت!
منیش بووم بە قوربانی!
کەچی تۆ خستتە ژێر پێت!
منیش بووم بە قوربانی!



Credits
Writer(s): şallaw, Zakaria Abdulla
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link