Yaran

لە ژێر زەردە و نووری مەغریبدا دەگریم دیسان!
لە ناو بەفری بەرەبەیاندا دەگریم دیسان!
من دەگریم و دەزانم ئەو چەند پیرۆزە!
بۆ خەمی من، باوەشی ئەو چەند بەسۆزە!

ئیتر یاران
لێم گەڕێن با ئەمشەو شینی ئەشق بکەم
بۆ ئەم سۆزە، مانگی تاڵم
چرۆی وشە من بەڕێ بکەم

ئەمشەو جەژنی شعرە و بەد مەستی منە، یاران!
شەوی بەختە و ڕەهێڵەی ئەشقە ئەم شەو، یاران
تۆ تەماشای کچانی شار بە چرپەوە
بە کڕێوەی هەزار نازی سەرەڕێوە
چۆن وەکوو مەل پۆلا و پۆلی سەر چنارن!
دێن و دەچن!
قەتاری گوڵ، چەمی ڕەنگن، چرۆی سەوزن
دێن و دەچن!

ئیتر یاران
لێم گەڕێن با ئەمشەو شینی ئەشق بکەم
بۆ ئەم سۆزە، مانگی تاڵەم چرۆی وشە بەڕێ بکەم



Credits
Writer(s): îsmail Xurmalî, Zakaria Abdulla
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link