Takey

تاکەی بناڵم بۆ تۆ گیانە تاکەی بسوتێم؟!
ئەی بڕیارت وانەبوو؟ فەرمووت، من ڕۆژێ هەردێم؟
زستان وا ڕۆیی بەهاریش هات، تۆ هەر نەهاتی!
ژەهری تاڵی چاوەڕوانیت دامێ، تۆ لە جیاتی!

ئەی تۆ خۆت نازانی دەردی چاوەڕوانی
تا چەند بە ئازارە، برک و ئێش و ژانی؟!

گیانە بۆ نەهاتی؟ ئازیز بۆ نەهاتی؟
نەتپرسی هەواڵم، ئێش و مەرگەساتی
گیانە بۆ نەهاتی؟ ئازیز بۆ نەهاتی؟
نەتپرسی هەواڵم، ئێش و مەرگەساتی

شەو نیە ئەگەر جارێ خەونت پێوە نەبینم!
وا ئەزانم لە باوەشم دای، لەسەر سەرینم!
شەو نیە ئەگەر جارێ خەونت پێوە نەبینم!
وا ئەزانم لە باوەشم دای، لەسەر سەرینم!

کە چاو هەڵدێنم گیانە، باڵای بەرزت نابینم!
دوبارە دەمسوتێنێ ئێش و زامی برینم!
کە چاو هەڵدێنم گیانە، باڵای بەرزت نابینم!
دوبارە دەمسوتێنێ ئێش و زامی برینم!

گیانەکەم زوو وەرە، نازدارم زوو وەرە
بەس جارێ بتبینم، گیانم بۆ خۆت بەرە
گیانەکەم زوو وەرە، ئازیزم زوو وەرە
بەس جارێ بتبینم، گیانم بۆ خۆت بەرە



Credits
Writer(s): Cebar Hebîb, Zakaria Abdulla
Lyrics powered by www.musixmatch.com

Link